"قەدەغەی دیداری ئۆجالان لەگەڵ پارێزەرەکانیدا هەڵگیرا"
وه‌زیری دادی توركیا، عه‌بدولحه‌مید گول: "لەباری كۆبوونه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی رایگەیاند، بڕیاره‌كانی سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌کردنی دیدار هه‌ڵگیران و هه‌لی كۆبوونه‌وه ره‌خسێندراوه".

Ankara
ئەنقەرە - AA
وه‌زیری دادی توركیا، عه‌بدولحه‌مید گول لەباری كۆبوونه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی رایگەیاند، بڕیاره‌كانی سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌کردنی كۆبوونه‌وه هه‌ڵگیران و هه‌لی كۆبوونه‌وه ره‌خسێندراوه".
گول دوای پێشوای کردنی لە ئەندامانی ئەورووپای کۆمیتەی رێگری لە ئەشکەنجە، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و دواتر وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
گول باسی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدەکە کرد و ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا وەک ئەندامیکی کۆنسەیی ئەورووپا کراوەیە بەڕووی چاودێرانی کۆمیتەکەدا.
لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پرسی چاوپێککەوتنی عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ پارێزەرەکانی، گول ئاماژەی بەوەدا کە چاوپێککەوتنی سزادراوان لەگەڵ پارێزەرەکانیاندا مافێکی یاساییە.
عەبدولحەمید گول ئاشکرای کرد کە لە یاسای جێبەجێ کردندا هەموارێک کراوە سەبارەت بە مافی چاوپێککەوتنی سزادراوان لەگەڵ پارێزەرەکانیاندا بەڵام لە یاساکەدا ئاماژە بەوە کراوە لەکاتی ئەگەری بوونی مەترسی ئەمنیدا، چاوپێکەوتنەکان سنوردار دەکرێن.
وەزیری دادی تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە ئەو سنووردار کردنە کراوەیە بە ڕووی چاودێری دادگادا و دواتر گوتی، "پێشتر بڕیاره‌كانی سنوورداركردن له‌ئارادابوون. بڕیاره‌كانی سنوورداركردن هه‌ڵگیران. بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به قه‌ده‌غه‌كردنی یه‌كتربینین هه‌ڵگیران و ده‌رفه‌تی یه‌كتربینین ره‌خسێندرا. دوای ئه‌وه‌ی له رێگای یاساوه ئه‌و به‌ربه‌ستانه هه‌ڵگیران یهكتربینینیشی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی بووه یاسایی".
گول ئاماژه‌ی به‌وه دا كه لیژنه‌ی رێگریكردن له ئه‌شكه‌نجه‌دان كه له ئه‌ورووپاوه هاتبوو ژماره‌یه‌ك گرتووخانه‌ی جیاوازی به‌سه‌ر كرده‌وه كه هه‌ر خۆیان دیاریان كردبوون و گوتی: "چوونه گرتووخانه‌كان له ئیستانبوڵ، دیاربه‌كر، سیلیڤری و ئورفا و ئیمراڵی. له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركراو و حوكمدراوان یه‌كتریان بینی. ئاماژه‌یان به‌وه دا كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به به‌راورد به به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی دیكه پێشهاتی باش روویداوه. ئێمه به تێڕوانینی نه‌هێشتنی ئه‌شكه‌نجه‌دان و مامه‌ڵه‌ی خراپ ملی رێگامان گرتووه و به دیدگایه‌كی ئازادیخوازانه و دیموكراسیانه به‌رده‌وام ده‌بین. له‌مباره‌یه‌وه به وردی له ره‌خنه و پێشنیاره‌كان ده‌كۆڵینه‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ئایا لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌سته‌ی تیرۆریستان ئۆجه‌لان كۆبووه‌ته‌وه، عه‌بدولحه‌مید گول گوتی: "ئیمراڵیشیان به‌سه‌ر كردۆته‌وه".