قایمقایمی قزڵته‌په كرا له جێگای سه‌رۆك شاره‌وانی قزڵته‌په داندرا
سه‌رۆكی شاره‌وانی شارۆچكه‌ی قزڵته‌په'ی پارێزگای ماردین، نیلوفه‌ر ئه‌لیك یڵماز كه ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌یه له‌كاردوورخرایه‌وه و قایمقایمی قزڵته‌په، حسێن چام له جێگای داندرا.

Mardin
ماردین – AA
سه‌رۆكی شاره‌وانی شارۆچكه‌ی قزڵته‌په'ی پارێزگای ماردین، نیلوفه‌ر ئه‌لیك یڵماز كه ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌یه له میانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی له سه‌ر دۆسیه‌ی تیرۆر له‌كاردوورخرایه‌وه و قایمقایمی قزڵته‌په، حسێن چام وه‌ك "بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی" له جێگای داندرا.
پارێزگای ماردین رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی دادگاییكردنی یڵماز له هۆبه‌ی دووی دادگای سزا قورسه‌كانی ماردین له میانی دۆسیه‌ی ژماره ٢٠١٤/١١١ به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كدار" به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌ش له میانی دۆسیه‌كانی ژماره‌ی ٢٠١٩/١٦٤٢ و ٢٠١٩/٨٢٨٩ به تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كدار" له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ماردین له‌گه‌ڵی به‌رده‌وامه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی به ره‌چاوكردنی به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ یڵماز، به پشتبه‌ستن به ماده‌ی ١٢٧ی ده‌ستووری توركیا و ماده‌ی ٤٧ی یاسای ژماره ٥٣٩٣ی شاره‌وانییه‌كان دوای ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاردرا، ناوبراو له كاره‌كه‌ی دووربخرێته‌وه.
پارێزگای ماردین سه‌رنجی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قایمقایمی قزڵته‌په، حسێن چام وه‌ك "بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی" له جێگای نیلوفه‌ر ئه‌لیك یڵماز داندراوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن