عەنتاب.. بازاڕی پاقلاوە گەرمە
لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان، هاووڵاتییان لە سەرانسەری تورکیا روودەکەنە عەنتاب بۆ کڕینی پاقلاوەی بەناوبانگی شارەکە. بەمەبەستی دابینکردنی داوا و خواستی هاووڵاتییانیش وەستاکان بەچڕوپڕی سەرقاڵی درووستکردنی پاقلاوەن.
عەنتاب

وەستاکان هەویری پاقلاوە بە تەنکی و وەکو پەڕ دەبڕن، کەرەی پێدادەکەن و بە فستەق دەیانڕازێننەوە. سینییە پاقلاوەکانیش دەخەنە ناو کورەی فڕنی.
وەستا شیروان پایاس ئاماژەی بەوە دا، هاوشێوەی هەموو بەرە جەژنانێک، ئەو ماوەیە بە چڕوپڕی خەریکی درووستکردنی پاقلاوەین بۆ ئەوەی فریای ویست و داوای کڕیاران بکەوین.
سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە لەو ماوەیەدا کە تەنها دوو رۆژی ماوە بۆ جەژنی قوربان شەو و رۆژ بێ وچان سەرقاڵی ئامادەکردنی پاقلاوەن و گوتی: "دەمانەوێت فریای داوا و خواستی کڕیارانمان بکەوین کە لە زۆر شاری تورکیاوە روویان کردۆتە ئێرە. هەموو جەژنان شیرینی دەخورێت. لە کولتوری ناوچەکەماندا پاقلاوە لە هەموو شیرنییەکان بەناوبانگترە. دەبێت هەر لەسەر سفرەکان دابنرێت. جۆرە شیرینییەکە کە لە باووباپیرانمانەوە ماوەتەوە".
پایاس راشیگەیاند، کە لەسەدا ٨٠ی پاقلاوەی عەنتاب بە دەرەوەی شارەکە دەفرۆشرێت و پاقلاوە دەنێرن بۆ هەموو پارێزگاکان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن