شوێنەوارە مێژووییەکانی چیای نەمرود چاوەڕوانی هاتنی گەشتیاران دەکەن
شوێنەوارە مێژووییەکانی چیای نەمرود کە لە ئاکامی بوومەلەرزەکانی شەشی شوبات زیانیان بەرنەکەوتووە لە چاوەڕوانی هاتنی گەشتیاراندان.

Adıyaman
ئادیامان – AA
شوێنەوارە مێژووییەکانی چیای نەمرود کە لە ئاکامی بوومەلەرزەکانی شەشی شوبات زیانیان بەرنەکەوتووە لە چاوەڕوانی هاتنی گەشتیاراندان.
شوێنەوارە مێژووییەکانی چیای نەمرود لە سەردەمی شانشینی کۆماجینی ماونەتەوە کە لەنێوان ١٦٣ بۆ ٧٢ پ. ز. حوکمڕانی ناوچەکەیان کردووە. لەنێو ئەو شوێنەوارە مێژووییانەدا چەندین پەیکەری گەورە دەبیندرێت کە بوونەتە جێی سەرنج و بەهۆی بوومەلەرزەکانی شەشی شوباتیشەوە زیانیان بەرنەکەوتووە.
بەڕێوەبەری مۆزەخانەی ئادیامان، مەهمەت ئاڵکان ئاماژەی بەوە دا کە ساڵی رابردوو ٢٥٠ هەزار کەس سەردانی ئەو شوێنەوارە مێژووییانەیان کردووە، گوتی: "شوێنەوارە مێژووییەکانی چیای نەمرود لەلایەن یونیسکۆوە پارێزراون. ئامانجمان ئەوەیە ژمارەی سەردانیکەران لەمساڵدا ٢٥٠ هەزار تێبپەڕێنێت".
مەهمەت ئاڵکان بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە بوومەلەرزەکان زیانیان بە شوێنەوارە مێژووییەکانی چیای نەمرود نەگەیاندووە، گوتی: "چاوەڕوانی هاتنی گەشتیارانی بیانی و ناوخۆ دەکەین بۆ ئەوەی لێرە دەرکەوتن و ئاوابوونی خۆر ببینن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن