توركيا

شوێنی ئەو کەشتییە دەستنیشان کرا کە لە زۆنگولداک نقووم ببوو

Onur Orhan, Kadir Yıldız, Ömer Faruk Cebeci  | 21.11.2023 - نوێکردنەوە : 22.11.2023
شوێنی ئەو کەشتییە دەستنیشان کرا کە لە زۆنگولداک نقووم ببوو

Zonguldak

زۆنگولداک - AA

بەڕێوەبەری کارەسات و دۆخی لەناکاو (AFAD) ئۆکای مەمیش ڕایگەیاند، ئەو کەشتیەی کە ڕۆژی یەکشەممە بە هۆی با و بارانەوە پەیوەندی پچڕابوو، دەرکەوتووە کە لەو ناوچەیەی کە پێشبینی دەکرا، نقووم بووە.

کەشتییە بارهەڵگرەکە بە ناوی "Kafkametler" بووە کە ١٢ کەشتیوانی هەبووە، لە کاتژمێر ١٠:٣٠ بەرەبەیاندا پەیوەندی لەگەڵ بەندەرەوە پجڕاوە.

مەمیش ڕاشیگەیاندووە کە ١٥٩ کەس لە تیمەکانی ئافاد بە هاوکاری تیمەکانی پۆلیس و جەندەرمەی کەنارئاوییەکان و کەسانی خۆبەخش و هەروەها چوار ئامێری ژێردەریایی سەرقاڵی کاری دۆزینەوەی و دەرهێنانی کەشتییەکەن.

جەختی لەوەشکردووەتەوە کە بە هۆی نالەباری کەشوهەوا ناتوانرێت وەک پێویست ئەرکەکە بە جێ بگەیەندرێت و بە هۆی لیتەبوونی ئاوەکەش مەودای بینین لە ژێر ئاو بۆ ٣٠ سانتیمەتر دابەزیووە.

بە پێی قسەکانی بەڕێوەبەری ئافاد هەوڵەکان لە ئاراستە دۆزینەوەی کەشتیوانانی کەشتییە بارهەڵگرەکە بەردەوامە و جەختیشی لەوە کردەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ ئارامبوونەوەی شەپۆلەکانی دەریا باشتر توانراوە ئەرکی گەڕان بە دوای چارەنووسی ئەو کەسانە جێبەجێ بکرێت.

مەمیش لەم بارەیەوە گوتیشی: "تیمەکان دوای دەستنیشانکردنی کەشتییەکە کە خۆی بە بەندرێکدا کێشابوو، توانیویانە بچنە ناو کەشتییەکە و لە هەواڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی کەشتیواناندا و جەختی لەوەش کردەوە کە ناوچەکە ناوچەیەکی سەربازیی بووە.

هەر لەم بارەیەوە پارێزگاری زۆنگولداک عوسمان حاجی بەکتاش قسەی بۆ میدیاکاران کرد و گوتی: "لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڕووداوەکە دەستی پێکردووە و هەریەکە لە سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، وەزیری ناوخۆ، عەلی یەرلیکایا و وەزیری داد، یڵماز تونج لە نزیکەوە بە دواداچوونی بۆ دۆخی کەشتییەکە دەکەن".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın