توركيا

شه‌ش تۆمه‌تباری فه‌تۆ له‌ سامسون و كارابوك ده‌ستگیر كران

Recep Bilek   | 15.09.2021
شه‌ش تۆمه‌تباری فه‌تۆ له‌ سامسون و كارابوك ده‌ستگیر كران

Samsun

سامسون – AA

به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به‌ ئیمامه‌ نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)وە له‌ رێگای ته‌له‌فۆنی گشتییه‌وه‌، شه‌ش تۆمه‌تبار له‌ سامسون و كارابوك ده‌ستگیر كران.

سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی سامسون به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به‌ ئیمامه‌ نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)وه‌ له‌ رێگای ته‌له‌فۆنی گشتییه‌وه‌، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ شه‌ش تۆمه‌تبار له‌ سامسون و كارابوك ده‌ركرد كه‌ دووانیان مفه‌وه‌زی سه‌ربازیین و چواره‌كه‌ی دیكه‌یشیان قوتابی قوتابخانه‌ سه‌ربازییه‌ داخراوه‌كان بوون.

له‌و میانه‌یه‌دا‌، تیمه‌كانی دژه‌تیرۆر هه‌ڵمه‌تی هاوكاتیان له‌ هه‌ردوو پارێزگاكه‌ ئه‌نجام دا و هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد.​​​​​​​

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın