شرنه‌خ.. رستن و چنینی كوتاڵی "شاڵ و شەپك"
ئه‌و وه‌ستایانه‌ی پێشتر له ماڵه‌وه به ئامێری تایبه‌ت سه‌رقاڵی رستن و چنینی كوتاڵی"شاڵ و شەپك" بوون، له ئێستادا ئه‌و پیشه‌یه و ئه‌زموونی خۆیان له‌م كاره‌دا فێری ٢٢ قوتابی له قوتابخانه‌ی پیشه‌ییی نه‌زمییه ده‌میرێڵ ده‌كه‌ن له شرنه‌خ.

Şırnak
شرنه‌خ – AA
ئه‌و وه‌ستایانه‌ی پێشتر له ماڵه‌وه به ئامێری تایبه‌ت سه‌رقاڵی رستن و چنینی كوتاڵی "شاڵ و شەپك" بوون، له ئێستادا ئه‌و پیشه‌یه و ئه‌زموونی خۆیان له‌م كاره‌دا فێری ٢٢ قوتابی له قوتابخانه‌ی پیشه‌ییی نه‌زمییه ده‌میرێڵ ده‌كه‌ن له شرنه‌خ.
له میانی زیندووهێشتنه‌وه‌ی رستن و چنینی ئه‌م كوتاڵه‌دا پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شاره‌وانیی شرنه‌خ و شاره‌وانیی جزیره به هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵه‌كانیان خسته گه‌ڕ و تاكوو ئێستا توانیوویانه ببنه هۆی ئه‌وه‌ی ١٥ ژن ببنه وه‌ستای ئه‌م كاره.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی شرنه‌خ، نازان شه‌نه‌ر به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند، كه به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م پیشه‌یه و زیندووهێشتنه‌وه‌ی كه ده‌چێته خانه‌ی هونه‌ری كاری ده‌ستییه‌وه هانی قوتابییانی به‌شی كاری ده‌ستی ده‌ده‌ن بۆ فێربوونی ئه‌م پیشه‌یه، هه‌ر له رستن و چنینی كوتاڵی شاڵ و شەپكه‌وه، تاكوو ده‌گاته ڕه‌نگ كردن و دوورینی.
گوڵناز هۆكه‌نه‌ك سۆنمه‌ز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێنج ساڵه فێری ئه‌و كاره بووه و ئه‌وانیش سه‌رقاڵی فێركردنی قوتابییانن و ئه‌م كوتاڵه تاكوو ئاماده ده‌بێت به ١٥ قۆناغدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌مه‌یش ماندووبوونێكی زۆری پێویسته.
نه‌سه‌ب كۆن‌و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئامانجیان له‌و كاره ئه‌وه‌یه، قوتابییانی ئاماده‌یی ببنه خاوه‌ن پیشه‌ی خۆیان و ئه‌م كاره‌یش به زیندوویی بهێڵنه‌وه.
نوژین سه‌ڤیم یه‌كێكه له‌و قوتابییانه و گوتی: "ئاماده‌كردنی كوتاڵه‌كه به ١٥ قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت و نزیكه‌ی یه‌ك مانگی پێده‌چێت تاكوو ئاماده ده‌كرێت".