شاندی دەم پارتی لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا تونچ کۆبووەوە
Ankara
ئەنقەرە - AA
شاندی دەم پارتی لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا، یڵماز تونچ کۆبووەوە.
شاندەکە کە پێکهاتبوو لە بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی، پەروین بوڵدان و پەرلەمانتاری هەمان پارت لە شانڵیئورفا، میتهات سانجار، دوای کۆبوونەوەکە کە لە وەزارەتی داد بەڕێوەچوو، بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.
سانجار ئاماژەی بەوە کرد کە کۆبوونەوەیەکی گشتگیریان لەگەڵ وەزیری داد و کاربەدەستان ئەنجام داوە و، ڕایگەیاند: "کێشەکانی دادپەروەری و یاسای ڕۆژەڤمان تاوتوێ کرد. بیروڕامان دەربارەی ڕێکخستنە یاساییەکان سەبارەت بەو پرۆسەیەی بەڕێوەدەچێت ئاڵوگۆڕ کرد. زانیارییمان لەسەر ئامادەکارییەکانی ئەوان وەرگرت و پێشنیارەکانی خۆشمان خستەڕوو".
هەروەها سانجار جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئاشتیی تەنیا دەتوانێت لەسەر بنەمای دادپەروەریی و بە زامنی یاسایی بەردەوام بێت. لەو ڕووەشەوە ئەرکێکی گرنگ دەکەوێتە سەر شانی وەزارەتی داد.
لای خۆیەوە بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی، پەروین بوڵدان باسی لەوە کرد کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ وەزیری داد کە یەک کاتژمێر و نیوی خایاند، بەرهەمدار بووە و چەندین بابەتیان تاوتوێ کردووە و، گوتی: "بەتایبەتی گفتوگۆمان کرد سەبارەت بەو یاسایەی بڕیارە دەربارەی پرۆسەی ئاشتیی دەربچێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێشێلکاریی مافەکان لە زیندانەکان، بەتایبەتی دەستگیرکراوانی بەساڵاچوو و نەخۆش، ئەوانەی سزاکانیان دووبارە دەکرێتەوە بەشێکی گفتوگۆکانمان بوون".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
