توركيا

سەگی کورتبۆغانی ئورفا رکابەریی هاوشاری سیڤاس دەکات

- لە ئورفا سەگی شوان یان هاوشار کە بە "کورتبۆغان- (گورگخنکێن)" ناودەبرێن و بە بەهێزیی و پتەویی لەشولاریان دەناسرێنەوە، خەریکە دەگەنە ئەو ئاستەی رکابەریی سەگی هاوشاری سیڤاس بکەن کە لەسەر ئاستی جیهان، سەگێکی ناسراوە.

Rauf Maltaş,Muhammet Ali Kemal   | 09.02.2019
سەگی کورتبۆغانی ئورفا رکابەریی هاوشاری سیڤاس دەکات

Şanlıurfa

ئورفا - AA

لە ئورفا سەگی شوان یان هاوشار کە بە "کورتبۆغان- (گورگخنکێن)" ناودەبرێن و بە بەهێزیی و پتەویی لەشولاریان دەناسرێنەوە، خەریکە دەگەنە ئەو ئاستەی رکابەریی سەگی هاوشاری سیڤاس بکەن کە لەسەر ئاستی جیهان، سەگێکی ناسراوە.

ئورفا کە بە یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی ئاژەڵداریی ئاژەڵی بچووک دەناسرێت، سەگی هاوشار سەرکردایەتیی رانە مەڕی هەزاران سەریی دەکات و بەبێ ئەو سەگە رانەمەڕ دەرناکرێت.

کورتبۆغان دۆستی سەرڕاستی شوانەکان و خاوەنی هێزی زۆر و لاشەیەکی پتەون، بەهۆی ئەوەی لە رکابەرییەکانی چەند ساڵی رابردوودا لەسەر ئاستی تورکیا پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە، بوونەتە جێگەی باس و خواس.

ئەو سەگانە کە بە "گورەگ"یش ناودەبرێن، لە هەریەک لە شارەکانی سیڤاس، ئیستانبوڵ و ئەنقەرە بەشدارییان لە رکابەرییەکاندا کردووە و پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە، بەو شێوەیەش ئامادەکاریی بۆ رکابەرییکردنی هاوشارە بەناوبانگەکان لەسەر ئاستی جیهان دەکەن.

کورتبۆغانەکان بەتایبەت لە شارۆچکەکانی کاراکۆپرو و بۆزۆڤای ئورفا لەلایەن ئەو کەسانەی خولیایان دەکەن، لە شوێنی تایبەتدا پێدەگەیەنرێن و ئێسقانی بە جوانی و ورییاییەوە کوڵاویان دەرخوارد دەدرێت.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın