سەرۆکی ڤاتیکان، پاپا لیۆی چواردەهەم گەیشتە تورکیا
سەرۆکی ڤاتیکان، پاپا لیۆی چواردەهەم، بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوەی فەڕمی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، گەیشتە ئەنقەرە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
فڕۆکەکەی پاپا لیۆی چواردەهەم، کاتژمێر ١٢:٢٣، لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە نیشتەوە.
پاپا لیۆی چواردەهەم، لە فڕۆکەخانە لەلایەن وەزیری کلتوور و گەشتوگوزاری تورکیا، مەحموود نووری ئێرسۆی و بەرپرسانی دیکەوە پێشوازی لێکرا.
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی ڤاتیکان، پاپا لیۆی چواردەهەم سەردانی مەزاری یادەوەری (مەزاری ئەتاتورک) بکات و، لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان کۆببێتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
