سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش: "دانانی دەستوورێکی نوێ یەکێکە لە گرنگترین ئەرکەکانی ئەم پەرلەمانە"
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش: "لە ٢٨هەمین خولدا دانانی دەستوورێکی نوێ و ڕزگارکردنی تورکیا لە ڕێکخستنە نادیموکراسییەکان بەتایبەتی یاسای پارتە سیاسییەکان، یەکێکە لە گرنگترین ئەرکەکانی ئەم پەرلەمانە".
TBMM
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش ڕایگەیاند: "لە ٢٨هەمین خولدا دانانی دەستوورێکی نوێ و ڕزگارکردنی تورکیا لە ڕێکخستنە نادیموکراسییەکان بەتایبەتی یاسای پارتە سیاسییەکان، یەکێکە لە گرنگترین ئەرکەکانی ئەم پەرلەمانە".
لە گوتارێکیدا لە میانی پێشکەش کردنی بوودجەی ساڵی ٢٠٢٦ی پەرلەمان لە دانیشتنی کۆميسیۆنی پلاندانان و بوودجەدا، کورتوڵموش ھیوای خواست بوودجەکە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ پەرلەمان، دامەزراوەکان و گەل.

کورتوڵموش لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بە ٢٨هەمین خولی پەرلەمان کرد و، ڕایگەیاند: "دانانی دەستوورێکی نوێ و ڕزگارکردنی تورکیا لە ڕێکخستنە نادیموکراسییەکان بەتایبەتی یاسای پارتە سیاسییەکان، یەکێکە لە گرنگترین ئەرکەکانی ئەم پەرلەمانە".
سەبارەت بە کارەکانی کۆميسیۆنی هاودەنگیی نەتەوەیی، برایەتیی و دیموکراسیی، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش ڕایگەیاند: "پشتیوان بە خودا کۆميسیۆنەکە بە ئەنجامی خێر ئەرکەکەی تەواو دەکات و، لەمەودواش بەرپرسیارێتییەکە دەکەوێتە سەر شانی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
