سەرکۆمار ئەردۆغان: "لە میانی چەند رۆژێکدا دەست بە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر خۆرهەڵاتی فورات دەکەین"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "گوزارشتمان لەوەکرد کە لە میانی چەند رۆژێکدا، ئۆپەراسیۆنەکەمان بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لە خۆرهەڵاتی فورات دەست پێ دەکەین و گوزارشتی لێدەکەینەوە"
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "گوزارشتمان لەوەکرد کە لە میانی چەند رۆژێکدا، ئۆپەراسیۆنەکەمان بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لە خۆرهەڵاتی فورات دەست پێ دەکەین و گوزارشتی لێدەکەینەوە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداریکرد لە لووتکەی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو و گوتارێکی پێشکەشکرد.
سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی سووریا، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا گوتی:
"باكووری سووریا باشووری ئێمه‌یه. لە هه‌وڵی ئەوەدان رێڕه‌وی تیرۆر له‌وێ بنیاتبنێن. ئێمه ده‌ڵێین 'ئه‌وانە تیرۆریستن'، هاوبه‌شه ستراتیجییه‌كانمان له سه‌روویانه‌وه ئه‌مریكا ده‌ڵێن 'ئه‌وان تیرۆریست نین'. ئه‌وانە باڵی راست و چه‌پی په‌كه‌كه‌ن، هه‌موو به‌ڵگه‌كان دیارن. ئێوه بۆچی نایه‌ن له‌گه‌ڵ ئێمه هەنگاو بهاوێژن و له‌گه‌ڵ ئه‌وان له جموجۆڵدان؟ هێشتا لە منبج دەرئەنجامێکمان دەستگیرنەبووە. ئێستا بەڕێز سەرۆک روونکردنەوەی داوە، دەڵێت 'لە میانی ٣٠ رۆژدا سەرجەم ئەمانە پاکدەکەینەوە'؛ دەبینین. بە ئومێدین پاکیان دەکەنەوە. لە ئیدلب رێگەمان لە روودانی قەیرانێکی گەورەی مرۆیی گرت. نۆرەی جێبەجێکردنی بڕیارەکەمانە لە خۆرهەڵاتی فورات بۆ لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆر. لە منبج تاکتیکێکی سەرقاڵکردن بێ ئەوەی بتواندرێت ئینکاری لێ بکرێت، جێبەجێکراوە. ئەمە تا ئێستاش جێبەجێ دەکرێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتی: "وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان به‌ره‌و روومان قسه‌ی ئه‌رێنی ده‌كه‌ن هێنانی ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی جوداخوازیان كه دژی داعش هه‌ڵبژاردووه. وه‌ك دوا كار ده‌ستیانكردووه به هه‌نگاونان بۆ راهێنانكردن به ٣٠ هه‌زار تیرۆریست. ده‌شڵێن 'شتی وانییه'. هه‌موو میدیاكانی جیهان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه و هه‌موو ئه‌و زانیارییه‌یان به‌رده‌سته، ئایا ئه‌مه راسته؟ ئاگاتان له‌وه‌یه چیتان كردووه؟ (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازدا هەموو رۆژێک زیاتر بەرەوپێش برد، تەنانەت پێکەوە ئاڵا و پارچە پەڕۆکانی ئەوان دەشەکێننەوە. لەگەڵ هی کێدا پێکەوە؟ ئاڵاکەی خۆیان و ئەو پارچە پەڕۆیانە پێکەوە. ئەم کارەیان گەیاندە قۆناغی دەورییەی هاوبەش و مەشقی هاوبەش".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها لەبارەی خۆرهەڵاتی فورات دوا و گوتی: "لەکاتێکدا هۆشدارییمان لەبارەی خۆرهەڵاتی فورات دەدا، هاوکات ئامادەکارییەکانمان تەواوکرد" و راشیگەیاند:
"ئیتر لە سووریا ھەڕەشەیەک نییە بە ناوی داعش. ئەمە بۆ ئێمە چیرۆکێکە. گوزارشتمان لەوەکرد کە لە میانی چەند رۆژێکدا، ئۆپەراسیۆنەکەمان بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لە خۆرهەڵاتی فورات دەست پێ دەکەین و گوزارشتی لێدەکەینەوە. ئاشکرایە ئامانجی دانانی رادار و خاڵی چاودێریی لە لایەن ئەمریکاوە (لە خۆرھەڵاتی فورات)، بە مەبەستی پاراستنی تورکیا نییە لە تیرۆریستان بەڵکو پاراستنی تیرۆریستانە لە تورکیا. سەبارەت بەو ناڕەزایەتییانەی لەبارەی ئەو چەکانەی دراوەتە باڵی سووریای رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز دەرماندەبڕی، پێیان گوتین 'چەکی قورسمان نەداونەتێ'. بەڵێنی ئەوەشیاندا کە هەڕەشەی داعش لەناوبرا، چەکەکانی ئێستا کۆبکەنەوە. خۆڵ دەکەنە چاوی کێوە؟. (ئۆپەراسیۆن بۆ سەر خۆرهەڵاتی فورات) ئامانجمان هەرگیز سەربازە ئەمریکییەکان نییە، بەڵکو ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستییە کە لە ناوچەکە چالاکی ئەنجام دەدەن".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "سەرەڕای ھەموو شتەکان، بەمەرجی کۆبوونەوەمان لە زەمینەی گونجاو، ئەمریکا وەک ھاوپەیمانێکی ستراتیجیی دەبینین کە دەتوانین پێکەوە لە داهاتوودا ھەنگاو بنێین. نابێت رێگە بدەین کە ھەبوونی جیاوازیی قووڵ لە بۆچوونماندا لەبارەی سیاسەتی سووریا کە پەیوەندیدارە بە مانەوەی وڵاتەکەمان، ببێتە رێگر لە بەردەم ھەماھەنگی گەورە لە داھاتوودا. هێشتا باس له شوێنێك ده‌كه‌ن كه ١٥٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و تیایدا چالاكن. ئه‌گه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه بێت ئاماده‌ین راستەوخۆ ئه‌ندامانی داعش له چالاكی بخه‌ین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "له كاتێكدا له‌سه‌دا ٨٠-٨٥ی منبج به ته‌واوی هی عه‌ره‌به هێشتا رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له‌وێن و باش مامه‌ڵه ناكه‌ن، هێشتا ئه‌و تیرۆریستانه له‌وێ ده‌رناكه‌ن. مادام ئێمه ده‌ریان ده‌كه‌ین. ئه‌وه بوو به كاری ئێمه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
