توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "لەگەڵ هەنگاریا گرووپێکی پلاندانانی هاوبەش دروست دەکەین لەبارەی پرسە هەرێمی و جیهانییەکان"

- سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "نزیکبووینەوە لە گەیشتن بە ئاستی ٦ملیار دۆلار لە ئاڵۆگۆڕی بازرگانی (نێوان تورکیا و هەنگاریا) کە لەگەڵ (سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا) بەڕێز ئوربان لەسەری ڕێککەوتبووین".

Ferhat Yasak, Fatma Nur Duman Arı  | 08.12.2025 - نوێکردنەوە : 10.12.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "لەگەڵ هەنگاریا گرووپێکی پلاندانانی هاوبەش دروست دەکەین لەبارەی پرسە هەرێمی و جیهانییەکان"

Istanbul

ئەنقەرە - AA

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، بڕیاریان داوە لەگەڵ هەنگاریا گرووپێکی پلاندانانی هاوبەش دروست بکەن کە دەرفەتی پێداچوونەوە بە پرسە هەرێمی و جیهانییەکان بە شێوەیەکی دامەزراوەیی بخولقێنین.

لە میانی واژووکردنی چەند رێککەوتننامەیەک لە نێوان سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ڤیکتۆر ئوربان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕێکخراو لەسەر پرسەکانی ڕۆژەڤ، هەردوو سەرکردە دوان.

لەسەرەتای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە دیداری سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ڤیکتۆر ئوربان و گفتوگۆکان بە پەرەپێدان بە پەیوەندییەکان لە نێوان هەردوو وڵات کرد و گوتی: "کۆمەڵە بەڵگەنامەیەکمان (لەگەڵ هەنگاریا) واژوو کرد کە بنەمای بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمانە لەبوارەکانی ئاسایشی ئاسمانی، تەکنۆلۆجیا تا دەگاتە کولتوور و پەروەردە".

گوتیشی: "نزیکبووینەوە لە گەیشتن بە قەبارەی ٦ملیار دۆلار لە ئاڵۆگۆڕی بازرگانی (نێوان تورکیا و هەنگاریا) کە لەگەڵ (سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا) بەڕێز ئوربان لەسەری ڕێککەوتبووین".

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: "بە درێژایی ساڵی ٢٠٢٥، لەگەڵ هەنگاریا کە بە ساڵی زانست و نوێخوازی ناوزدمان کردووە، ٢٨ کاری هاوبەشمان هەبووە. "بە لەبەرچاوگرتنی ئەو توانا بەهێزەی کە لە هەردوو وڵاتدا هەیە، لەبارەی گەیاندنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ ١٠ ملیار دۆلار (لەگەڵ هەنگاریا) گفتوگۆمان کرد".".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕاشیگەیاند کە بڕیاریان داوە لەگەڵ هەنگاریا گرووپێکی پلاندانانی هاوبەش دروست بکەن کە دەرفەتی پێداچوونەوە بە پرسە هەرێمی و جیهانییەکان بە شێوەیەکی دامەزراوەیی بخولقێنین.

دواتر سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ڤیکتۆر ئوربان لەبارەی دیدار لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان دوا و گوتی: "سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی، 'جیهان زۆر دەگۆڕێت و جیهانی تورک وزەیەکی زۆر کۆدەکاتەوە'، هەستم بە پلانێکی زۆر گەورە کرد، سەدەی تورکیا".

ڤیکتۆر ئوربان لەبارەی هەوڵەکانی سەرکۆمار ئەردۆغان لەسەر پرسی ئۆکراینا و ڕووسیا دوا و گوتی: "هەوڵ و ماندووبوونەکانی بەڕێز سەرکۆمار (ئەردۆغان) بەرز دەنرخێنین. ئەو تەنیا نێوەندگیری سەرکەوتووی ئەو پرسە بوو".

ئوربان گوتیشی: "کاتێک سەیری دەوروبەری هەنگاریا دەکەم، جیهانی تورک وەک جیهانێک کە بۆ پێشکەوتن و بەهێزبوون هەوڵ دەدات، دەبینم".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın