توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کۆبوویەوە

- سەرکۆمار ئەردۆغان لە دیدارەکەدا جەختی لە گرنگی بە زووترین کات کۆتایی پێهێنان بە تراجیدیای مرۆیی لە غەززە و هەروەها چارەسەری ئاشتیانەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا کردەوە.

Zafer Fatih Beyaz  | 25.06.2025 - نوێکردنەوە : 25.06.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کۆبوویەوە

Ankara

لاهای - AA

سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کۆبوویەوە.

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە لووتکەی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (NATO) کە بە بەشداری سەرۆکی دەوڵەت و حکوومەتەکانی ئەندام لە پەیمانەکە، لە شاری لاهای هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کۆبوویەوە.

دیدارەکە لە میانی خوانێکی ئێوارە لە کۆشکی پاشایەتی و لەسەر شەڕەفی بەشداربووانی لووتکەکە لە لایەن شای هۆڵەندا ئەنجام درا.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە دیدارەکەدا پەیوەندییەکان نێوان دوو وڵات و پرسە هەرێمی و جیهانییەکان قسەی لەبارەوە کراوە.

سەرکۆمار ئەردۆغان وێڕای ئاماژەدان بە توانای هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان و لەسەرووی هەموویانەوە وزە و وەبەرهێنان، بە سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ'ی ڕاگەیاند، ئاسانکاری دەکات بۆ پێشڤەچوونی هاوکاری پیشەسازیی بەرگریی و گەیشتن بە ئاستی قەبارەی بازرگانی نێوان دوو وڵات بۆ ئاستی ١٠٠ ملیار دۆلار.

سەرکۆمار ئەردۆغان لە دیدارەکەدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بەهۆی ئەو ئاگربەستەی لەنێوان ئێران و ئیسرائیل کە بە هەوڵی سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ هاتە ئاراوە، هیوای خواست ئەوە ئاگربەستە بەردەوامی هەبێت و جەختی لە گرنگی بە زووترین کات کۆتایی پێهێنان بە تراجیدیای مرۆیی لە غەززە و هەروەها چارەسەری ئاشتیانەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و لە نزیکەوە دیالۆگی نێوان لایەنەکان کردەوە.

هەردوو سەرکردە لەسەر گرنگی هەنگاونان بۆ بەهێزکردنی توانای بەرپرچدانەوەی یەکگرتوو وەک بنەمایەکی هاوپەیمانی لە ناتۆ، کۆک بوون.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın