سەرکۆمار ئەردۆغان سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نوعمان کورتوڵمووش'ی کرد

TBMM
پەرلەمانی تورکیا - AA
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکەی، نوعمان کورتوڵمووش'ی کرد.
کوتوڵمووش لەبارەی پێشوازییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند:
"خۆشحاڵ بووم بە پێشوازی لە سەرکۆمارمان بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان. پشتیوانی سەرکۆمارمان لە ئەرکەکانی پەرلەمان کە سەرچاوەی ئیرادەی نیشتمانییە، بۆمان وزە بەخشە. سوپاسی گەورەییتان دەکەم بۆ ئەو هیوایەی بۆ منتان خواستووە لە ئەرکەکانم بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەم وەک سەرۆکی پەرلەمان لە وەرزی نوێدا".