توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان "زۆر دەمێکە کاتی ئەوە هاتووە تورکیا بە تەواوی لە دەردی تیرۆر ڕزگاری بێت"

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "هەناردەی ساڵانەمان لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ەوە گەیشتووەتە ٢٧٠،٢ ملیار دۆلار و بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمار کرد".

Merve Yıldızalp Yormaz  | 19.11.2025 - نوێکردنەوە : 19.11.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان "زۆر دەمێکە کاتی ئەوە هاتووە تورکیا بە تەواوی لە دەردی تیرۆر ڕزگاری بێت"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی دیلۆڤاسی و ژەهراویبوونی خۆراک لە فاتیح ڕایگەیاند: "هەر کەسێک لەو دوو ڕووداوە کە لە ماوەی دوو هەفتەدا بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١١ ڕۆڵەمان کەمتەرخەمی، هەڵە، کەموکورتی هەبێت دەدۆزرێتەوە و چاوپۆشی لە کەس ناکرێت".

لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتیدا لە پەرلەمانی تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان یادی ٢٠ سەربازە شەهیدەکەی نێو ئەو فڕۆکە بارهەڵگرەی لە سنووری ئازەربایجان-جۆرجیا کەوتەخوارەوە و فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکەیەی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگردا شەهیدبوو کردەوە و، داوای لێخۆشبوونی لە خودا بۆ شەهیدەکان کرد و، هیوای سەبر و سەلامەتی بۆ کەسوکاریان خواست.

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بە وردی بەڕێوەچووە و، وەزارەتی بەرگریی ئەو زانیارییانە لەگەڵ ڕای گشتیی بەش دەکات کە لە ئەنجامی هەڵسەنگاندنی تیمە پسپۆڕەکان دەستکەوتوون.

سەبارەت بە هەناردەی ساڵانەی تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "هەناردەی ساڵانەمان لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ەوە گەیشتووەتە ٢٧٠،٢ ملیار دۆلار و بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمار کرد".

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕەخنەی لە پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی تورکیا جەهەپە گرت و، ڕایگەیاند: "لەکاتێکدا وەک دەسەڵات و هاوپەیمان لە هەوڵی خزمەتکردنی وڵات و گەل و چارەسەرکردنی کێشەکانداین، ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی بەدوای داهاتوو و بەرژەوەندییە کەسییەکانی خۆیەوە".

گوتیشی: "ئەوانەی تا دوێنێ دادگایان وەک هێزی یەدەگ بەکاردەهێنا، ئەمڕۆ چارەنووسی یاسایی تۆڕی تاوانکاری کە وەک کابوس بەسەر ئیستانبوڵدا کەوتووە، وەک پیلانگێڕی سیاسیی ناو دەبەن".

سەرکۆمار ئەردۆغان تیشکی خستەسەر ئەوەی کە ئەوان لەو پرسەدا لایەن نین و، ڕایگەیاند: "با بەڕێز ئۆزەل ئەوە لەبیر نەکات، ئێمە نە لایەنگری شەڕی دەسەڵاتی بچووکی ناو پارتەکەیانین و نە لایەنگری ئەم دۆسیەیەین کە پڕە لە تۆمەتی شەرمەزارکەر".

ڕاشیگەیاند: "تاوانباری ژمارە یەک لەم کەیسەدا سەرۆکی شارەوانی یان سەرۆکەکانتانن. ئەوانەی ڕاپۆرتیان دا و ئەوانەشی دانیان بەتاواندا نا کەسانی خۆتانن. ئێمە لەهیچ شوێنێکی ئەم دۆسیەیەدا نین".

سەبارەت بە هەڵوێست و شێوازی جەهەپە، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "شێوازی ئیدارەی جەهەپە کە تا دێت ناشرین و توندوتیژ دەبێت، حەواڵەی گەلە ئازیزەکەمی دەکەم نەک کەسی دیکە".

هەروەها سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان لەسەر دۆسیەکان، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "وەک سەرۆکی دەوڵەت پشتیوانی هەموو ئەندامانی دادوەری دەکەین کە کاری خۆیان دەکەن، بە دروستی کاری خۆیان دەکەن، بە ئازایەتی لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییدا کار دەکەن".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەو گەشەسەندنانە کرد کە لەسەردەمی دەسەڵاتی ئاک پارتیدا لە تورکیا بەدیهاتوون و، ڕایگەیاند: "لە ماوەیەکی کورتی ٢٣ ساڵدا تورکیامان کردە ئەستێرەیەکی گەشاوە لە ناوچەکەیدا. ئێستا لە لێواری پێشکەوتن و سەرهەڵدانێکی گەورەترداین".

دەربارەی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر، وڵاتەکەمان بۆ هەمیشە لە کۆتوبەندی نیو سەدەیی و بەڵایەکی گەورە کە وزەکەی دەمژێت، ڕزگار دەکەین. هەرچییەک دەکەین لەم پێناوەدا دەیکەین".

گوتیشی: "بە هەستیارییەکی زۆرەوە هەنگاوەکان دادەڕێژین. بە ئاگاییەوە کە بەرپرسیارێتی و ئەمانەتی پیرۆزی ٨٦ ملیۆن کەسمان لەسەر شانە کار دەکەین. هەموومان دەرک بەو ڕاستییە دەکەین کە دەمێکە کاتی ئەوە هاتووە تورکیا بە تەواوی لەو دەردە تیرۆرە ڕزگاری ببێت کە بووەتە بەڵایەکی گەورە بۆی".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئەوەیشی خستەڕوو کە وەک پارت و هاوپەیمانی تەنیا یەک ئامانجیان هەیە و، گوتی: "ئەویش بۆ هەمیشە دەرهێنانی ئەو خەنجەرە خوێناوییەیە لە جەستەی گەلەکەماندا. ئێستا زۆر لەمە نزیکین کە پێشتر نەبووە".

سەبارەت بە کاری کۆميسیۆنی هاودەنگیی نەتەوەیی، برایەتیی و دیموکراسیی، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لە دڵەوە باوەڕم وایە کۆميسیۆنەکە لە پێناو تورکیا، داهاتووی سەلامەتی تورکیا و یەکێتیی و پێکەوەیی گەلەکەمان دروستترین و گونجاوترین بڕیار دەدات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın