سەرکۆمار ئەردۆغان: "تورکیا توانای چارەسەری هەموو کێشەیەکی هەیە لەوانەش کێشەی تیرۆر"
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان:"تورکیا توانای چارەسەری هەموو کێشەیەکی هەیە لەوانەش کێشەی تیرۆر. ئەو ڕەوتە بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆر و پێوەر و چواڕچێوەی ئەو توانایەمان دەبێت".

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، "تورکیا توانای چارەسەری هەموو کێشەیەکی هەیە لەوانەش کێشەی تیرۆر. ئەو ڕەوتە بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆر و پێوەر و چواڕچێوەی ئەو توانایەمان دەبێت".
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی کابینەی سەرکۆماریی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونکردنەوەی بۆ ڕای گشتی دا.
لەسەرەتای گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە چارەسەری کێشەی تیرۆر لە وڵاتەکەی کرد و گوتی: "تورکیا توانای چارەسەری هەموو کێشەیەکی هەیە لەوانەش کێشەی تیرۆر. ئەو ڕەوتە بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆر و پێوەر و چواڕچێوەی ئەو توانایەمان دەبێت".
گوتیشی: "ئامانجی ئێمە ئاوەدانی وڵاتەکەمان و پچڕانی ئەو دۆخەیە کە بەسەرماندا سەپێندراوە بۆ ئەوەی لە برایەتی هەتاهەتاییمان بدات".
دانوستانەکانی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا یەکێکی دیکە بوو لە بابەتەکانی جێی سەرنجی سەرکۆمار ئەردۆغان و لەم بارەیەوە گوتی: "گەورەترین خواستم ڕێکخستنی دیدارێکی نێوان پووتین و زێلێنسکی'یە لە ئەنقەرە و یان ئیستانبوڵ. ئەگەر بکرێت ترەمپ'یش لە پاڵیاندا بێت".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی، منیش لەگەڵ نوێنەرانی ئۆکراینا و ڕووسیا کۆدەبمەوە و بەو شێوەیە ئیستانبوڵ دەکەینە ناوەندێک بۆ ئاشتی.
لەم بارەیەوە ڕاشیگەیاند، "سەرەڕای ڕووداوەکانی دوێنێ، ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە خۆی لە خۆیدا گرنگە و سەرکەوتن هەژمار دەکرێت".
سەرکۆمار ئەردۆغان بەشێکی دیکەی گوتارەکەی بۆ دۆخی سووریا تەرخان کرد و لەم بارەیەوە گوتی: "دوای گوتارە مێژووییەکەی ترەمپ، بڕیاری وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا خۆشحاڵی کردین".
ڕاشیگەیاند: "بەم زووانە ئاسمانی سووریا بە ڕووی تورکیا دەکرێتەوە و کۆمپانیای ئانادۆڵو جێت AJet دەست دەکات بە گەشتەکانی بۆ ئەو وڵاتە".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "لەو باوەڕەداین کە سەقامگیری و ئاسایشی سووریا لە بەرژەوەندی هەموو دراوسێکان و وڵاتانی ناوچەکەدا دەبێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن