سەرکۆمار ئەردۆغان: "بە هەوڵی ئێمە سزاکانی سەر سووریا هەڵدەگیرێن"
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئەو سزایانەی لە سووریا ڕێگریی جددی بوون لەبەردەم گەشەپێدانی ئابووریی وڵاتەکەدا، سوپاس بۆ خودا بە هەوڵی ئێمە هەڵدەگیرێن. لە قۆناغی ئێستادا هانی کەرتی تایبەتیش دەدەین وەبەرهێنانەکانی ئاڕاستەی گۆڕەپانی سووریا بکات".
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئەو سزایانەی لە سووریا ڕێگریی جددی بوون لەبەردەم گەشەپێدانی ئابووریی وڵاتەکەدا، سوپاس بۆ خودا بە هەوڵی ئێمە هەڵدەگیرێن. لە قۆناغی ئێستادا هانی کەرتی تایبەتیش دەدەین وەبەرهێنانەکانی ئاڕاستەی گۆڕەپانی سووریا بکات".
لە میانی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ٤١هەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی هەمیشەیی هاریکاریی ئابووریی و بازرگانیی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی (İSEDAK)دا لە ئیستانبوڵ، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارکەیەدا سەرکۆمار ئەردۆغان هیوای خواست ئەو ڕاوێژ و بڕیارانەی لە کۆبوونەوەکەدا دەدرێن ببنە مایەی خێر بۆ وڵاتان، جیهانی ئیسلامی و گشت مرۆڤایەتیی.
سەرکۆمار ئەردۆغان، جەختی لەسەر گرنگیی کۆمیتەی هەمیشەیی هاریکاریی ئابووریی و بازرگانیی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کردەوە و، ڕایگەیاند: "لە ڕێگەی بەرنامەی کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکانی İSEDAKەوە تۆڕی هاریکاری بەهێز لەنێوانماندا دروست دەکەین، بانگهێشتی ئەو وڵاتانە دەکەم کە هێشتا بەشدارنین لەم بەرنامەیەدا".
گوتیشی: "لە چوارچێوەی بەرنامەی İSEDAK قودسدا، ئەمساڵ هەشت پرۆژەی دیکە بۆ ئەو ٢٠ پرۆژەیەی جێبەجێمان کردووە، زیاد دەکەین".
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە سووریا کرد و، ڕایگەیاند: "کاری سەرەکی لە پێشینەمان سەرلەنوێ هەستانەوەی سووریا دراوسێمان و هەرچی زووە گەڕانەوەیەتی بۆ ڕۆژە دێرینەکانی. لە ژێر چەتری İSEDAKدا، ئەمڕۆ لە سووریا دەست بە بەرنامەیەکی تایبەتی پشتیوانی دەکەین. لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە کە هاوکارە لە بەهێزکردنی توانای مرۆیی و دامەزراوەیی لە بوارەکانی پەروەردە، ئاڵوگۆڕی شارەزایان، شیکردنەوەی پێداویستییەکان و توێژینەوەکاندا پڕۆژە پشتیوانی پێشکەش بە سووریا دەکەین".
گوتیشی: "ئەو سزایانەی لە سووریا ڕێگریی جددی بوون لەبەردەم گەشەپێدانی ئابووریی وڵاتەکەدا، سوپاس بۆ خودا بە هەوڵی ئێمە هەڵدەگیرێن. لە قۆناغی ئێستادا هانی کەرتی تایبەتیش دەدەین وەبەرهێنانەکانی ئاڕاستەی گۆڕەپانی سووریا بکات".
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بە ئاگربەستی غەززە کرد و، ڕایگەیاند: "دەبینین حەماس زۆر پێداگرە لەسەر پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکە، بەڵام هەموومان دەبینین تۆماری ئیسرائیل لەمبارەیەوە زۆر خراپە".
ڕاشیگەیاند: "ڕووبەڕووی حکوومەتێک (ئیسرائیل) بووینەتەوە کە لە دوای ئاگربەستەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ کەسی بێتاوانی کوشتووە و بەردەوامە لە داگیرکاری و هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوا. ناتوانین ڕێگە بە لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا، گۆڕینی پێگەی قودس و ئەو هەوڵانە بدەین کە زیان بە پیرۆزی مزگەوتی ئەقسا دەگەیەنن".
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان، باسی لە قەیرانی سوودان کرد و، ڕایگەیاند: "هەر کەسێک دڵی لە سنگدا بێت نەک بەرد، ناتوانێت ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە فاشیر دەرهەق بە خەڵکی مەدەنی کران قبوڵ بکات، ناتوانین بەرامبەر ئەمە بێدەنگ بین".
گوتیشی: "پێویستە پارێزگاری لە یەکپارچەیی خاک، سەروەری و سەربەخۆیی سوودان بکەین. گرنگە پشتیوانی گەلی سوودان بین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
