توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان بەرنامەی مەودا مامناوەندی (٢٠٢٤-٢٠٢٦)ی ڕاگەیاند

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "بەپێشینە بڕیار لە هیچ کەس و بیرۆکەیەک نزیک نابینەوە. بەبێ گوێدانە ئەوەی لە کێوە هاتووە، ئامادەین هەموو جۆرە پێشنیارێک لەبەرچاو بگرین کە سوودی بۆ وڵاتەکەمان هەبێت".

Ali Kemal Akan/Merve Yıldızalp/İsa Toprak/Serkan Kaya  | 06.09.2023 - نوێکردنەوە : 07.09.2023
سەرکۆمار ئەردۆغان بەرنامەی مەودا مامناوەندی (٢٠٢٤-٢٠٢٦)ی ڕاگەیاند

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بەپێشینە بڕیار لە هیچ کەس و بیرۆکەیەک نزیک نابینەوە. بەبێ گوێدانە ئەوەی لە کێوە هاتووە، ئامادەین هەموو جۆرە پێشنیارێک لەبەرچاو بگرین کە سوودی بۆ وڵاتەکەمان هەبێت".

بە بەشداری جێگری سەرکۆمار، جەودەت یڵماز و وەزیرە پەیوەندیدارەکان و بیرۆکراتەکان، سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئەنقەرە، بەرنامەی مەودا مامناوەندی (٢٠٢٤-٢٠٢٦)ی ڕاگەیاند.

لە سەرەتای گوتارەکەیدا، ئەردۆغان داوای لێخۆشبوون بۆ ئەو کەسانە کرد کە دوێنێ لە کارەساتی لافاو لە کرکلارەلی و ئیستانبوڵ گیانیان لەدەستداوە.

ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە ئافات و پارێزگاکان و دامەزراوەکانی دیکە بە چڕی کار دەکەن بۆ ڕەواندنەوەی کێشەی ئەو هاووڵاتيیانەی بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، باسی لەوە کرد کە چاودێری کردنیان بۆ هەلپەرستان بەردەوامە و شاهیدی ئەوەن کە نرخ لە هەندێک کەرتدا دابەزیوە و بازاڕ هاوسەنگی خۆی دۆزیوەتەوە و گوتی: "لەژێر ڕۆشنایی ئامانجی تورکیایەکی بەهێزتر و متمانەدارتر و خۆشگوزەرانتردا، یەکەم نەخشە ڕێگای ئابوورییمان بە بەرنامەی وادەی مامناوەند ڕادەگەیەنین".

ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە کۆڵ نادەن هەتا ئابووریی ولات گەشە نەکات و گوتی: ''بە دەستواڵاکردنی وەبەرهێنان و ئاسانکاری پشتیوانی دارایی، گەشەسەندنێکی تەندروست فەراهەم دەکەین".

سەبارەت بە ناوچەکانی کارەساتبارەکانی بوومەلەرزە، ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بە بوودجەی زیادەوە ٧٦٢ ملیار لیرەمان بۆ ناوچەکە تەرخانکردووە، لە ٢٠٢٤دا سەرچاوەیەک بەبڕی یەک تریلیۆن لیرە بۆ ناوچەی بوومەلەرزە تەرخان دەکەین''.

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کاری لە پێشینەیان نەهێشتنی وێرانەی بوومەلەرزە و زیادکردنی هەلی کارە بە گەشەی ئابووریی هاوسەنگ، لەگەڵ دابەزاندنی هەڵئاوسان بۆ تاک خانەیی و باشکردنی دابەشکردنی داهات".

گوتیشی: "ئامانجمان ئەوەیە لە ماوەی سێ ساڵدا بە دەستەبەرکردنی هاوسەنگی گەشەی ئابووریی و وەبەرهێنان لە کەرتی تایبەتدا، تێکڕا سەدا ٤،٥ گەشەی ئابووری دەستەبەر بکەین".

سەرکۆماری تورکیا، دڵنیایی دا لە بارەی ئەو بەرنامە مەودا مامناوەندەی ڕایدەگەیەنن و گوتی: ''دەمەوێت بەتایبەتی باس لەوە بکەم کە وەک حکوومەت پشتیوانی تەواوی بەرنامەی مەودا مام ناوەند دەکەین".

گوتیشی: ''لە تەواوی قۆناغی بەرنامەی مەودا مام ناوەند (OVP)دا، سەرچاوەیەک بە نزیکەی سێ تریلیۆن لیرە بۆ ناوچەی بوومەلەرزە بەکاردەهێندرێت. پێشبینی دەکەین لە کۆتایی بەرنامەی مەودا مام ناوەنددا بەگەشەیەک کە ١،٣تریلیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت و بەداهاتی نیشتمانیی بۆ هەر تاکێک کە ١٤ هەزار و ٨٥٥ دۆلار بێت، بچینە نێو وڵاتانی داهات بەرزەوە".

ئەردۆغان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئامانجیانە بە پرۆسەی بەرنامەی مەودا مامناوەند هەلی کاری ساڵانە بە مامناوەندی ٩٠٩ هەزار، تێکڕاش ٢،٧ ملیۆن کەس زیاد بکات، ڕێژەی بێ کاریش دابەزێت بۆ تاک خانەیی، گوشیشی: "هەناردە دەگەیەنینە ٣٠٠ ملیار دۆلار و داهاتی گەشتوگوزاریش بۆ ٧٠ ملیار دۆلار. داهاتی کەلوپەل و خزمەتگوزاری دەگەیەنینە ئاستی مێژوویی".

سەرکۆماری تورکیا، باسی لە بازرگانی تورکیا لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا کرد و گوتی: ''تیشک دەخەینە سەر نوێکردنەوەی یەکێتیی گومرک بەمەبەستی بەدەستهێنانی ڕەهەندێکی نوێ بۆ بازرگانییمان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا''.

ڕاشیگەیاند: "سیستمی وەبەرهێنانی پارێزراوی دراومان ئەرکی خۆی بەجێگەیاندووە و بەشدارییەکی بەرچاوی هەیە لە دڵنیابوون لە سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ".

هەروەها سەرکۆماری تورکیا باسی لەوە کرد کە بەچاوخشاندنەوە بە پرۆژەکانی وەبەرهێنانی گشتیی، پێشینەی کار دەدەن بەو پرۆژانەی تاو بە ئابووریی وڵات دەدەن و گوتی: "ئامانجمان ئەوەیە بە بەهێزکردنی پێشبینیکردنی بیرۆکراتی و یاسایی، ڕاستەوخۆ وەبەرهێنان بۆ وڵاتەکەمان ڕاکێشین".

گوتیشی: "بە ڕێگەی نەهێشتنی بەرنامەکانی خەرجیی زیادە لە قۆناغە جیاجیاکاندا، هەوڵدەدەین دڵنیایی بدەین بە ئەو ناوچانەی کە دەبێ لە پێشینە بن".

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا دەست بە پرۆسەیەکی پێشکەوتن دەکەن، کە پلانی گەشەپێدانی پێنج ساڵی کە بەدیدگای ٢٠٢٣ ئامادەیان کردووە و بەرنامەی ئەو دەمە لەخۆدەگرێت، پێشکەشی پەرلەمانی دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın