سەرکۆمار ئەردۆغان: "ئەرکی سەر شانمانە ناکۆکییەکانمان وەلاوە بنێین و یەکگرتوو بین"
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "لێرە جارێکی دیکە بە گرنگییەوە باس لەوە دەکەم کە وەک تورکیا ڕێگە نادەین سنوورەکانمان بە خوێن دارێژراوە، بە سایکس پیکۆیەکی نوێ دەستکاری بکرێت".

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، "سەرەتا ناکۆکییە ناوخۆییەکانی خۆمان چارەسەر دەکەین. ئەگەر بە زەین و ئیرادەی خۆمان بەرپرسیارێتی کێشەکان لە ئەستۆ نەگرین، خزمەتمان بە بەرژەوەندی ئەوانی تر کردووە".
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ٥١مین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی'دا گوتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لەسەرەتای گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە دۆخی غەززە کرد و گوتی: "دوو ملیۆن خوشک و برای ئێمە لە غەززە ٢١ مانگە کە لە دۆخێکدا هەوڵی زیندوو مانەوە دەدەن کە لە کەمپە زۆرەملێییەکانی نازی خراپترە".
گوتیشی: "هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، لوبنان، یەمەن، سووریا و دوایین جار بۆ سەر ئێران، ڕوون و ئاشکرا بە واتای چەتەیی دێت".
بەشێکی دیکەی گوتارەکەی سەرکۆماری تورکیا تایبەت بوو بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و لەم بارەیەوە گوتی: "هێرشەکانی ئیسرائیل لە کاتێکدا بە چری دانوستانەکان لەسەر پرسی ناوەکی بەردەوام بوو، واتادارە. گومانمان نییە لەو هاوسۆزییەی کە گەلی ئێران و بە ئەزموونەی کە هەیانە ڕووبەڕووی گرفتەکان دەبنەوە و پەنا بە خوا ئەم ڕۆژانەش تێدەپەرێنن. بە هەمان شێوەی هیتلەر کە ٩٠ ساڵ لەمەوبەر چۆن جیهانی گڕ تێبەردا، کردەوەکانی زایۆنیزمی ناتانیاهوش جیهان ڕاکێشی کارەساتێک دەکات".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "لێرە جارێکی دیکە بە گرنگییەوە باس لەوە دەکەم کە وەک تورکیا ڕێگە نادەین سنوورەکانمان بە خوێن دارێژراوە، بە سایکس پیکۆیەکی نوێ دەستکاری بکرێت".
سەرکۆماری تورکیا ڕاشیگەیاند: "هەوڵەکانمان دژ بە ئیسرائیل لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و مەرجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت. کاتێک باس لە ئامانج و بەرژەوەندییەکانمان دەکەین، ئەرکی سەر شانمانە کە ناکۆکییەکانمان وەلاوە بنێین و یەکگرتوو بین. بۆ ڕاگرتنی چەتەیی ئیسرائیل لە فەڵەستین، سووریا، لوبنان و ئێران، مەرجە هەوڵەکانمان یەک بخەین".
باسکردن لە ئەرکی وڵاتانی موسڵمان بەشێکی دیکە لە گوتاری سەرکۆمار ئەردۆغان بوو و لەم بارەیەوە گوتی: "مەرجە جیهانی ئیسلامی بە دوو ملیار حەشیمەتەوە، ببێتە جەمسەرێک لەسەر ئاستی جیهان. ئێمە لە سەردەمێکداین کە جیهانی ئیسلام ڕۆڵێکی زۆر گەورەی هەیە. سەرەتا ناکۆکییە ناوخۆییەکانی خۆمان چارەسەر دەکەین، ئەگەر بە زەین و ئیرادەی خۆمان بەرپرسیارێتی کێشەکان لە ئەستۆ نەگرین، خزمەتمان بە بەرژەوەندی ئەوانی تر کردووە".
سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها باسی لە سووریا بوو و لەم بارەیەوە گوتی: "خۆشحاڵی خۆم بە بۆنەی گەڕانەوەی سووریا وەک ئەندام بۆ ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی و تێکەڵبوونی بە کۆمەڵگای جیهانی دەردەبڕم. پاراستنی یەکپارچەیی خاکی فەڵەستین و یەکگرتوویی نەتەوەیی سووریا بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لەو وڵاتە ئەرکی هەموو جیهانی ئیسلامییە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن