سەرکۆمار ئه‌ردۆغان: "پێویسته كه‌مپی مه‌خموور تێكبدرێت"
- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ته‌نها قه‌ندیل نییه و بابه‌تی مه‌خمووریش له ئارادایه. مه‌خموور هێلانه‌ی په‌كه‌كه‌یه".
Arbil
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیاكانی توركیا بڵاوكراونه‌ته‌وه، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی داوه‌ته‌وه و له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه:
"ته‌نها قه‌ندیل نییه و بابه‌تی مه‌خمووریش له ئارادایه. مه‌خموور هێلانه‌ی په‌كه‌كه‌یه. ئێستا 12 بۆ 13 هه‌زار كه‌سی تیادایه. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ئیدی له‌م كاره بێزار بووه. ده‌یه‌وێت ئه‌وێ تێكبدات. دوای تێكدانی چی ده‌بێت؟ پێویست ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، ئه‌مریکا و حكوومه‌تی هه‌رێمی باكووری عێراق كارێك له‌باره‌ی بوونی په‌كه‌كه‌وه بكه‌ین له عێراق. ئینشائه‌ڵڵا ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین. ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی ئه‌مریكا له زه‌مینه‌یه‌كی قه‌ندیلدا جێگیرده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها سەرکۆمار ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی دانانی خه‌ڵات له‌سه‌ر سه‌رانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه هه‌ڵسه‌نگاندنی کرد و گوتی:
"دانانی خه‌ڵاتی پاره له‌سه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، هه‌نگاوێكی دواكه‌وتووه. ناكرێت لێی دڵنیابین. ئێمه ئه‌مه به گه‌مه‌یه‌ك ده‌زانین بۆ شه‌رعیه‌تدان به‌وه‌ی گوایه په‌كه‌كه و په‌یه‌ده دوو پێكهاته‌ی جیاوازن. بێگومان به‌م گه‌مه‌یه هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێین. بێگومان روونكردنه‌وه‌كانی یه‌په‌گه‌ش ئه‌مریكا به‌درۆده‌خاته‌وه. له راستیدا روونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌په‌گه، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه له په‌كه‌كه جیا نین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن