توركيا, سياسەت, شیکردنەوە

سوپای تورکیا بە تۆپ هاویشتن وەڵامی پەیەدەی دایەوە

سوپای تورکیا وەک وەڵامدانەوەیەک دەستی کرد بە تۆپبارانکردنی ناوچەی ماراناس کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای شارۆچکەی ئەعزاز.

Rewa Mahmut Hasan  | 13.02.2016 - نوێکردنەوە : 14.02.2016
سوپای تورکیا بە تۆپ هاویشتن وەڵامی پەیەدەی دایەوە

Ankara

ئەنقەرە 

دوای ئەوەی چەکدارانی پەیەدە- پەکەکە لە ناوچەی ماراناس کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای شارۆچکەی ئەعزاز لە حەڵه‌یبی سووریا، بە ئاراستەی ناوچەی ئاکچاباغلاری تورکیا تەقەیان کرد، سوپای تورکیا وەک وەڵامدانەوەیەک دەستی کرد بە تۆپبارانکردنی ناوچەکە .

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست کەوتوون، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە چوارچێوەی بەزاندنی سنوورەکانی تورکیادا وەڵامی ئەو هێرشەی داوەتەوە. هەروەها لەلایەکی ترەوە سەعات ١٥:٥٥ی ئەمڕۆ لەلایەن یەکەکانی رژێمی ئەسەدەوە بە هاوەن هێرش کراوەتەسەر بنکەی پۆلیسی چالیبغاز لە هاتای تورکیا کە دوابەدوای ئەمە سوپای تورکیا وەڵامی ئەو هێرشانەی داوەتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın