توركيا, ژيان

سروشتی شارۆچکەی ساریقامیش بە گوڵ رازاوەتەوە

Hüseyin Demirci  | 11.06.2022 - نوێکردنەوە : 13.06.2022
سروشتی شارۆچکەی ساریقامیش بە گوڵ رازاوەتەوە

Kars

قەرس - AA

شارۆچکەی ساریقامیشی سەر بە پارێزگای قەرس، یەکێکە لەو شوێنانەی تورکیا کە درێژترین زستانی هەیە و لەگەڵ گەرمبوونی کەشوهەواش کێڵگە و دارستانەکانی بە گوڵی رەنگاوڕەنگ رازاونەتەوە.

دوای بەفر و سەرماوسۆڵە لەگەڵ بەتینبوونی تیشکی خۆر هەموو لایەکی شارۆچکەکە بە گوڵ و گوڵزار، رازاوەتەوە.

دۆڵی کەکلیک کە بە دەوڵەمەندی رووپۆشی سەوزایی و ژیانی کێوی ناسراوە، لە ئێستادا گوڵی لالەی کێوی تیادا پشکوتووە و جوانییەکی سروشتی تایبەتی هەیە.

رێکخەری زانستی رێکخراوی سروشتی باکوور، ئەمرا چۆبان لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە وەرزی پشكوتوونى گوڵەکان لە زۆر شوێن تەواو بووە بەڵام لە ساریقامیش، تازە دەستپێدەکات.

چۆبان، ئاماژەی بەوەدا لە ئێستادا کوێستانەکانی شارۆچکەکە کە دەکەونە بەرزایی دوو هەزار مەترەوە، بە گوڵی سروشتی رازاونەتەوە و گوتیشی: "کوێستانەکانی دەوری ساریقامیش، بە گوڵی سوور و زەرد رازاونەتەوە. بەتایبەت لە کەنار جۆگە و رووبارەکاندا گوڵی لالەی رەنگاو رەنگی کێوی دەستیان بە پشکوتن کردوە. ئەم جۆرەی لالە تەنها لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵ و بەتایبەت لە شارۆچکەی ساریکامیش و دۆڵی کەکلیک، بە شێوەیەکی بەرچاو دەبینرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın