ساڵیادی مەرگی ئایلان کوردی
ئەمڕۆ ساڵیادی نقومبوونی بەلەمێکە لە سنوورە ئاوییەکانی شارۆچکەی بۆدروم، کە لە ئاکامدا شەپۆلەکان تەرمی منداڵێکی سوورییان بەناوی ئایلان کوردی پەلکێشی کەناراوەکان کرد.

Ankara
موغڵا
ئەمڕۆ ساڵیادی نقومبوونی بەلەمێکە لە سنوورە ئاوییەکانی شارۆچکەی بۆدروم، کە لە ئاکامدا شەپۆلەکان تەرمی منداڵێکی سوورییان بەناوی ئایلان کوردی پەلکێشی کەناراوەکان کرد.
رۆژی ٢ی ئەیلوولی ساڵی رابردوو، بەلەمێک کە ١٤ سەرنشینی هەڵگرتبوو، نقوومبوو لە ئاکامدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێک لەوان ئایلان کوردی بوو. تەرمی ئایلانی بچکۆلانەش لەکەناراوەکانی فەنەربورنو لە گەڕەکی ئاکیارڵار دۆزرایەوە. ساڵێک تێپەڕبوو بەسەر خنکانی ئەو منداڵەی وێنهکانی هەموو جیهانی لەناخەوە هەژاند. بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک لەو هاووڵاتییانەی لەلای ئەو کەناراوە پیاسەیان دەکرد داوای لێخۆشبوونیان بۆ ئایلان کرد.
یەکێک لە شایەتحاڵەکانی رووداوەکە ئیسماعیل ئاکارە، بە رۆژنامەکانی راگەیاند، وەک رۆژانی پێشوو بەیانی لە دەم کەناراوەکان پیاسەی کردووە و لهوکاتەدا خەڵکێکی زۆری لە کەناراوەکە بینیوە.
"هێشتا دیمەنی ئایلانی بچکۆلانەم لەبەرچاوە"
ئاکار ئاماژەی بەوەدا کە بەرپرسیارکردن لە خەڵکی زانیویەتی چی روویداوە و گوتی: "دوو کەس لەم شەقامەوە بۆ کەناراوەکەیان دەڕوانی. من لێم پرسین 'یا خوا خێر بێت، چی روویداوە؟' دواتر بینیم دوو منداڵ مردوون. لای بەردەکان تیمێکی جەندرمەی لێبوو. کەمێک لەپێش ئەوانیشەوە خەڵک کۆببووهوه. دوای ئەوەی چوونە ناو ئاوی کەناراوەکە تەرمی منداڵێکەیان لە دەریا دەرهێنا و جەندرمەیەک خستییە باوەشی".
ئیسماعیل ئاکار ئاماژەی بەوەدا کە ئەو رووداوە جەرگبڕە کاریگەریی زۆری ههبووه لهسهری و گوتی: "کاتێک تەرمی ئەو منداڵەم بینی راچڵەکیم. دواتر بەردەوام لە کەناڵەکانی تەلەڤزیۆنەوە دەمدیت. هێشتا دیمەنی ئایلانی بچکۆلانەم لەبەرچاوە".
لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٥دا لە سنوورە ئاوییەکانی شارۆچکەی بۆدروم بەلەمێکی لاستیک کە دەیوسیت بپەڕێتەوە بۆ یۆنان، نقوومبوو. لە ئاکامدا پێنج کەس گیانیان لهدهستدا کەههریهک له ئایلان کوردی تەمەن سێ ساڵان و برا گەورەکەی و دایکیان تێدابوو. گرتە ڤیدۆیی و وێنەکانی ئایلان رووی مەترسیداری جەنگەکەی سووریای پیشانی جیهان دایەوە و کاردانەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیشی بەدوای خۆیدا هێنا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن