زنجیرە درامای تورکی "دەها" بووە براوەی خەڵاتی نێودەوڵەتی ئەممی
زنجیرە درامای تورکی "دەها" کە باس لە ژیانی لاوێکی هەڵکەوتوو دەکات لە بواری بیرکاری، بووە براوەی ٥٣هەمین خەڵاتی نێودەوڵەتی ئەممی.
New York
واشنتۆن - AA
زنجیرە درامای تورکی "دەها" کە باس لە ژیانی لاوێکی هەڵکەوتوو دەکات لە بواری بیرکاری، بووە براوەی ٥٣هەمین خەڵاتی نێودەوڵەتی ئەممی لە نیویۆرک و ئەوەش بۆ تورکیا وەک شانازییەکی گەورە هەژمار دەکرێت.
زنجیرە دراماکە کە بەرهەمی کۆمپانیای ئای یاپم'ی تورکیایە، لە کەناڵی شۆتیڤی بڵاو دەکرێتەوە و لە ڕکابەری لەگەڵ بەرهەمێکی ئیسپانی و بەڕازیلی، توانی خەڵاتی شایەنی خۆی بەدەست بهێنێت.
هەریەکە لە ئەکتەر ئاراس بولوت، دەرهێنەران کەرەم چاتای و ئومید ئاڕاڵ و سیناریۆنووسی دراماکە داملا سەریم، دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە، خەڵاتەکەیان پێشکەش بە هەموو ئەو کەسانە کرد کە لە بەرهەمهێنانی دراماکەدا بەشدار بوون.
"دەها" باس لە کەسێک دەکات بە ناوی دەوران، لاوێکی هەڵکەوتوو و زانا لە بواری بیرکاری کە لە نێوان دروستکردنی داهاتووی خۆی و گوشارەکانی باوکیدا ماوەتەوە و لە کەشێکی ئاڵۆزی ماڵەوەدا، خەباتێکی دروونناسی ئەزموون دەکات.
