
Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کرد.
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەردانێک گەیشتە ھەولێر و لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ھەرێم مەسرور بارزانی پێشوازی لێکرا، دواتر لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی کۆبووەوە.
بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان لە ئێستادا کۆبوونەوەیەکی فراوان لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە نێوان شاندی ھەرێم بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی و شاندی تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆمار ئەردۆغان بەڕێوەدەچێت.
لە سەردانەکەی سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسانی باڵای وڵات یاوەری سەرکۆمار دەکەن.
جێی ئاماژەیە دوا سەردانی ئەردۆغان لە ٢٩ی ئاداری ٢٠١١ بوو کە وەک سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی تورکیا سەردانی ھەولێری کرد و لەمیانی سەردانەکەشدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێری کردەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی پێشوازی لێکرا و، دوای چەند کۆبوونەوەیەک، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەردۆغان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و بڕیاریشە دوای کۆبوونەوەکانی ھەر ئەمشەو بەرەو تورکیا بگەڕێتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن