روونکردنەوەی وەزیری ناوخۆی تورکیا لەسەر کوژرانی حەوت کەس لە کۆنیا
"رووداوەکە هيچ پەيوەندييەكى بە پرسى كورد-توركەوە نييە".

Antalya
ئانتاڵیا- AA
وەزيرى ناوخۆيى توركيا سولەيمان سۆيڵو، لە شارۆچکەی ماناڤگات-ی سەر بە پارێزگای ئانتاڵیا دوای لێکۆڵینەوەی لە سوتانی دارستانەکان، دەربارەی رووداوەکەی کۆنیا کە تیایدا حەوت کەس کوژران، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
سۆیلو، جەختی لەوە کردەوە کە رووداوەکە هيچ پەيوەندييەكى بە پرسى كورد-توركەوە نييە و رایگەیاند: "دوژمنايەتییهكی نزيكەى ١١ ساڵهیه. هاوڕێيانمان لە نزيكترين كاتدا دەتوانن دەستگيريان بكەن. بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنییەکانمان کەوتوونەتەخۆ و بەم نزیکانە رادەستی یاسا دەکرێن".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، دەربارەی ئەو پڕوپاگەندانەشی لە هەندێک راگەیاندنەوە دەربارەی ئەم رووداوە بڵاودەکرێنەوە، گوتی: "هەر هێرشێك لهپێناو نههێشتنی يەكێتیى ئەم وڵاتەدا ئهنجامبدرێت، يەكبوون و پێكەوەبوونمان زۆر زياتر دهكات".
سۆيڵو، ئەوەشی دووپات کردەوە کە ئەو هەڵسەنگاندنانەى لەسەر بنەماى نەژاد دهكرێن، بریتیین له قۆرخكاریی، ئيستیفزاز و عهقڵیهتێكن لە دژى يەكێتىی تورکیا.