ره‌وه‌نده‌كانی دێرسم به گرنگی پێدانی زۆره‌وه به‌رخه ساواكان گه‌وره ده‌كه‌ن
ره‌وه‌نده‌كانی قه‌زاکانی په‌رته‌ك و چه‌میشگه‌زه‌ك سەربه پارێزگای دێرسم، سه‌رقاڵی مه‌ڕدارین، هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رخه ساواكان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست گه‌وره بكه‌ن.
Tunceli
دێرسم – AA
ره‌وه‌نده‌كانی قه‌زاکانی په‌رته‌ك و چه‌میشگه‌زه‌ك سەربه پارێزگای دێرسم، سه‌رقاڵی مه‌ڕدارین، هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رخه ساواكان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست گه‌وره بكه‌ن.
ره‌وه‌نده‌كان كه له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما كوێستانه‌كانی چیاكانی مونزور، مه‌رجان، زه‌ل، سولبوس، تاغار و یڵان دێنه خواره‌وه له گونده‌كانی قه‌زاکانی په‌رته‌ك و چه‌میشگه‌زه‌ك به‌رده‌وامی به مه‌ڕداری ده‌ده‌ن.
به‌هۆی له‌دایكبوونی به‌رخی ساوا كه سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی نوێ ده‌خایه‌نێت ئێستا ره‌وه‌نده‌كان زۆر سه‌رقاڵن.
له كاتی زانی مه‌ڕه‌كاندا له‌لایه‌ن ده‌بن و شه‌وانیش له ئاغه‌ڵه‌كاندا به نۆره ئێشكه ده‌گرن و وه‌ك ڤێرتێرنه‌رێك هاوكاری ئاژه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌مه‌یش ره‌وه‌نده‌كان ده‌بنه مایەی له‌دایكبوونی به‌رخه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك جار ٥٠ مه‌ڕ پێكه‌وه ده‌زێن، ره‌وه‌نده‌كان تا دره‌نگانی شه‌و ناخه‌ون.
هه‌ر له دوای له‌دایكبوونیشیان ره‌وه‌نده‌كان بۆ پاراستنیان له سه‌رما، به‌رخه‌كان باش داده‌پۆشن و رۆژی دووجار ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێنن شیری دایكیان بخۆن. دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئایاردا به‌رخه‌كان له شیری دایكیان ده‌كرێنه‌وه، فێری ئاو خواردنه‌وه و گیا خواردن ده‌كرێن و پاشان له كوێستانه سه‌وزه‌كان ده‌له‌وه‌ڕێندرێن.
خه‌یری ئاجیم یه‌كێك له‌و ره‌وەندانه‌یه كه له گوندی چاكرباهچه له قه‌زای په‌رته‌ك ده‌ژی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، ٢٥ ساڵه سه‌رقاڵی مه‌ڕدارییه و گوتی: "له‌گه‌ڵ ئاوسبوونی مه‌ڕه‌كان كاره‌كانمان سه‌ختتر ده‌بن، دوای ئه‌وه‌ی بۆ هاوین روومان له كوێستانه‌كان كرد دوای پێنج مانگ گه‌ڕاینه‌وه گوند. مه‌ڕه‌كان به‌دوای یه‌كدا ده‌زێن. بۆ ئه‌وه‌ی به‌رخه‌كان به ته‌ندروستی گه‌وره ببن رۆژانه ٢-٣ كاتژمێر ده‌توانین بخه‌وین. دوو كاتژمێر جارێك ده‌چینه ئاغه‌ڵ و سه‌یری ئه‌و مه‌ڕانه ده‌كه‌ین كه له زان نزیكبوونه‌ته‌وه. بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و به‌رخانه‌ی له‌دایك بوون ژماره‌یان بۆ داده‌نێین".
خەیری ئاجیم به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی مه‌ڕداری زه‌حمه‌تییه‌كی زۆریشی هه‌یه، به‌ڵام لایه‌نی خۆشیشی هه‌یه و گوتی: "دوای چه‌ند رۆژێك له شیرپێدانی دایك به به‌رخه‌كان له شیر ده‌بڕدرێنه‌وه و دواتر ئه‌و به‌رخانه‌ی دیكه كه تازه له‌دایك ده‌بن شیریان ده‌درێتێ، ئه‌م كاره وه‌ك به‌خێوكردنی منداڵ پێویستی به هه‌وڵ و ماندووبوونی زۆره".
هەروەها گونای ئاجیم به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مه‌ڕه‌كان له كانوونی دووه‌م، شوبات و ئاداردا ده‌زێن، گوتی: "به‌رده‌وام ئێشكه ده‌گرین له‌ناو مه‌ڕه‌كان. نزیكه‌ی ٣٠ ساڵه ئه‌م كاره ده‌كه‌م. سه‌رچاوه‌ی بژێویمان ئه‌و كاره‌یه. هه‌رچه‌ند كارێكی قورسه، به‌ڵام خۆشیشه. شیری دایكیان ده‌رخواردی به‌رخه ساواكان ده‌ده‌ین، كاتێك شیری دایكیان ناخۆن وا ده‌زانین ئێمه خواردن و خواردنه‌وه‌مان لێ قه‌ده‌غه كراوه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
