Ankara
ئەنقەرە - AA
دەنگدان لەسەر "وێنەکانی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵو دەستیپێکرد، کە تایبەتە بە وێنەی ڕووداوە گرنگەکانی ساڵی ٢٠٢٥.
لەو پێشبڕکێیەدا کە بە سپۆنسەری (Life Box، AJet و ROKETSAN) بەڕێوەدەچێت، لە نێوان ١١٢ کاریگەرترین وێنەی وێنەگر و پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ کە کاریگەریان لەسەر ڕۆژەڤی تورکیا و جیهان هەبووە و، لە دەزگا میدیاییە نێودەوڵەتییە گرنگەکاندا زۆر بەکارهێنراون، "وێنەکانی ساڵ" هەڵدەبژێردرێن.
وێنەکان بابەتەکانی وەک جەنگ، سیاسەت، وەرزش، ژینگە، ژیانی سروشتی و گۆڕانکارییە خێراکان لەخۆدەگرن.
لە پرۆسەی دەنگدانی "وێنەکانی ساڵ"دا کە بووەتە نەریتێکی ساڵانە و سەدان هەزار کەس بەشدار دەبن، ئەمساڵ دوو کاتیگۆری تایبەت بە ناوەکانی "غەززە: برسێتی" و "پۆرترێت" زیاد کراون.
لە کاتیگۆری "غەززە: برسێتی"دا، ١٥ وێنە هەن کە سەرنج دەخەنە سەر ئەو کارەساتە مرۆییەی بەهۆی گۆڕینی برسێتی بۆ چەکێکی سیستماتیک لە غەززە دروست بووە. لە کاتیگۆری "پۆرترێت"یشدا، ١٤ وێنە هەن کە چیرۆکی مرۆڤەکان لە ڕێگەی سەرنج خستنە سەر ڕووخساریان دەگێڕنەوە.
هەروەها لە پرۆسەی دەنگدانەکەدا، دەقێکی ڕاگەیەندراوی تایبەت بە کاتیگۆری "غەززە: برسێتی"یش بڵاوکراوەتەوە.
کاتیگۆریە سەرەکییەکانی پێشبڕکێکە بریتین لە (هەواڵ، ژینگە و ژیانی سروشتی، وەرزش، و ژیانی ڕۆژانە). دەنگدانەکە بە زمانەکانی تورکی و ئینگلیزییە لە سەرانسەری جیهاندا و بەشداربووان دەتوانن دەنگ بە هەر ژمارەیەک وێنە بدەن کە دەیانەوێت.
ئەم پرۆسەیە کە لە ساڵی ٢٠١٢وە دەستی پێ کردووە، ساڵانە کەسایەتییە سیاسی، وەرزشی و هونەرییەکان تێیدا بەشدار دەبن. ساڵی ڕابردوو زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٤٣ هەزار کەس دەنگیان داوە.
ئارەزوومەندان دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕی (yilinkareleri.aa.com.tr) تا کاتژمێر ١٧:٠٠ی ٣١ی کانوونی دووەم، بەشداری لە دەنگدانەکەدا بکەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
