
ئەنقەرە
ھاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە)، سەڵاحەدین دەمیرتاش بە مەبەستی بەشداربوون لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی سەركردایەتی پارتەكەی و ئەنجامدانی چەند كۆبوونەوەیەكی دیكە گەیشتە ناوەندی پارتەكەی .
دەمیرتاش لە ناوەندی پارتەكەی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە و ھەڵسەنگاندنی بۆ قۆناغی چارەسەریی كرد.
دەمیرتاش ھەڵسەنگاندنی بۆ لێدوانەكەی جەمیل بایك لەبارەی ئاگربەست كرد و رایگەیاند كە ئێستا قۆناغی چارەسەری لە ھەنگاوێكی ھەستیار دایە.
دەمیرتاش جەختی لەوە كردەوە كە ئەوان پێیانوایە كە قۆناغی چارەسەری دەبێت بەردەوام بێت و ھاوكات بە ئەنجام بگەیەنرێت.
دەمیرتاش ئاشكراشی كرد كە ئەوان وەك ھەدەپە بڕیار نادەن بەوەی كە قۆناغی چارەسەری و ھەروەھا ئاگربەستی ھەیە یان نا.
دەمیرتاش راشیگەیاند كە ئەوان ھەمیشە نیازی ئەوەیان دەرخستووە كە دەبێت قۆناغی چارەسەریی بەردەوام بێت.
دەمیرتاش لە بارەی لێدوانەكەی كەجەكە گوتی: "وا بزانم ئەوان باس لە ئاگربەستیەكی ھەمیشەیی ناكەن. ئاگربەست دەبێت دوو لایانە بێت".
دەمیرتاش ئاماژەی بەوەدا كە دەبێت گشت ھاووڵاتییانی كۆماری توركیا پاڵپشتی قۆناغی چارەسەریی بن.
ھاوسەرۆكی گشتی ھەدەپە جەختیشی لەوە كردەوە كە ئێستا توركیا كەوتووەتە نێو دۆزەخەوە و تاكە رێگاش بۆ پاراستنی توركیا لەو ئاگرە، سەركەوتنی قۆناغی چارەسەرییە.