توركيا, تەكنەلۆجيا و زانست

دەستپێکی سەردانیکەرانی گشتی لە پێشانگای پیشەسازی بەرگریی ئیستانبوڵ IDEF 2025

دەرگای پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازی بەرگریی (IDEF 2025) بەڕووی سەردانیکەرانی گشتیدا کرایەوە.

Firdevs Bulut Kartal  | 26.07.2025 - نوێکردنەوە : 28.07.2025
دەستپێکی سەردانیکەرانی گشتی لە پێشانگای پیشەسازی بەرگریی ئیستانبوڵ IDEF 2025

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

دەرگای پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازی بەرگریی (IDEF 2025) بەڕووی سەردانیکەرانی گشتیدا کرایەوە.

١٧هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازی بەرگریی (IDEF 2025)، بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل و فڕۆکەی دروستکراوی ناوخۆ و پلاتفۆڕمە دەریاییەکان و سیستەمی جۆراوجۆرەکانی پیشەسازی بەرگریی، کە ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی پەیوەندی جیھانییەکانێتی، بەڕێوە دەچێت.

پێشانگاکە بە میوانداری وەزارەتی بەرگریی تورکیا و بە پشتیوانی سەرۆکایەتی پیشەسازی بەرگریی و لەلایەن دامەزراوەی بەهێزکردنی سوپای تورکیا (TSKGV) و ڕێکخراوی KFA Fair Organization Inc لە ناوەندی پێشانگای ئیستانبوڵ (IFM) بەڕێوەدەچێت.

لە ١٧هەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی پیشەسازی بەرگرییدا، وەزیرانی ٣٣ وڵات و زیاتر لە ١٢٠ سەرۆکی شاند وەک جێگری وەزیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپا، فەرماندەی هێزەکان بەشداری دەکەن.

بەشداربووانی پێشانگاکە لە ٤٤ وڵاتەوە ستاندیان هەیە و، زیاتر لە ٤٠٠ کۆمپانیای نێودەوڵەتیش بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن.

پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازی بەرگریی (IDEF 2025) ماوەی ١٠ ڕۆژ دەخایەنێت و سبەی ئێوارە ٢٧ی تەممووزدا کۆتایی دێت و لەمڕۆوە بە ڕووی سەردانیکەرانی گشتیدا کراوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن