Kars
قەرس - AA
دەریاچەی چاڵی، کە یەکێکە لە بەرزترین دەریاچەکانی تورکیا و وەک "زەلکاوی گرنگی نیشتمانی" لەژێر پارێزگاریدایە، بەهۆی کاریگەریی سەرماوە بەستوویەتی.
لە شارەکەدا کە پلەی گەرما لە شەودا بۆ نۆ پلەی ژێر سفر دابەزیوە، دەریاچەی چاڵی کە دوو هەزار و ٢٣٧ مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە و دەکەوێتە دۆڵی هانڵار لە نێوان ناوەندی پارێزگا و قەزای دیگۆر، بەهۆی کاریگەریی سەرماوە بە سەهۆڵ داپۆشراوە.
دەوروبەری دەریاچەکە، کە جۆرە ڕووەکی بێهاوتای تێدایە و لە ساڵی ٢٠١٦ەوە وەک "زەلکاوی گرنگی نیشتمانی" خراوەتە ژێر پارێزییەوە، بەرگی سپی پۆشیوە.
ئەم دەریاچەیە دەکەوێتە سەر ڕێگای ئەو باڵندە کۆچەرییانەی لە ئەفریقاوە بۆ ڕووسیا کۆچ دەکەن، لە مانگی ئایاردا میوانداریی ١٣٧ جۆری باڵندەی کردبوو.
