توركيا

دەریاچەی وان میوانداری ٢٣٠ جۆری جیاوازی پەپوولە دەکات

لە کۆی ٤٣٠ جۆری جیاوازی پەپوولە کە لە تورکیا تۆمارکراون، ٢٣٠ جۆریان لە ناوچەی دەریاچەی وان دەژین، ئەمەش سەرنجی وێنەگران و سروشتدۆستانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

Serdar Adıyaman  | 09.08.2021 - نوێکردنەوە : 12.08.2021
دەریاچەی وان میوانداری ٢٣٠ جۆری جیاوازی پەپوولە دەکات

Bitlis

بەدلیس - AA

لە کۆی ٤٣٠ جۆری جیاوازی پەپوولە کە لە تورکیا تۆمارکراون، ٢٣٠ جۆریان لە ناوچەی دەریاچەی وان دەژین، ئەمەش سەرنجی وێنەگران و سروشتدۆستانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

ناوچەکە بەهۆی بوونی سامانێکی دەوڵەمەندی سەوزایی و گوڵی سروشتیی بووەتە لانەی ژمارەیەکی زۆر زیندەوەر کە پەپوولە یەکێک لە گرنگترین ئەو زیندەوەرانەیە.

وێنەگران و گەشتیاران لە ناوە و دەرەوەی وڵاتەوە، بۆ بینینی ئەم دیمە دڵڕفێنە، سەردانی دەریاچەی وان دەکەن و وێنەی پەپوولە جۆراوجۆرەکان دەگرن.

مامۆستای زانکۆی بەدلیس ئەرەن، ئۆکتای سوباشی دەربارەی پەپوولەکانی وان باسی لەوە کرد کە ساڵانێکی زۆرە چاودێری پەپوولە و باڵندەکانی دەریاچەی وان دەکات و گوتی: "پەپوولەکانی ئێرە تایبەتمەندی ئەوەیان هەیە کە بەشێکیان تەنها لە پارێزگای وان هەن. ساڵانە گەشتیار و وێنەگرێکی زۆر بۆ بینینی پەپوولەکان دێنە دەورووبەری دەریاچەی وان، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کەسانێکی کەمتر سەردانی ناوچەکەیان کردووە".

ئۆکتای سوباشی ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمساڵ وشکەساڵییەکی زۆر رووی لە دەریاچەی وان کردووە و ئەمەش کاریگەری کردووەتە سەر جۆرەکانی پەپوولە، گوتیشی: "نزیکەی دوو مانگە باران نەباریوە، ئەمەش بووەتە هۆی وشکبوونی زۆرێک لەو گوڵانەی سەرچاوەی ژیانی پەپوولەکانن. هەربۆیە ئەو پەپوولانەی پێشتر زۆر دەمانبینین ئەمساڵ بەرچاومان نەکەوتن. هیوادارم کێشەی وشکەساڵی چارەسەر ببێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın