توركيا, ژيان

دیمەنی دڵڕفێنی فلامینگۆكان لە دەریاچەی ئەرجیش

- فڕین و نیشتنەوەی فلامینگۆكان لە دەریاچەی ئەرجیش سەربە پارێزگای وان، دیمەنێكی زۆر جوان و دڵڕفێنی بە ئاوی دەریاچەکە بەخشیوە.

Beraa Göktürk   | 13.09.2020
دیمەنی دڵڕفێنی فلامینگۆكان لە دەریاچەی ئەرجیش

Van

وان ــ AA

فڕین و نیشتنەوەی فلامینگۆكان لە دەریاچەی ئەرجیش سەربە پارێزگای وان رۆژهەڵاتی توركیا، دیمەنێكی زۆر جوان و دڵڕفێنی بە ئاوی دەریاچەکە بەخشیوە.

دەریاچەی ئەرجیش یەكێكە لە گرنگترین وێستگەكانی گەشتی باڵندەی فلامینگۆ و ژمارەیەك باڵندەی دیكە.

بە درێژایی وەرزی هاوین، فلامینگۆكان لە دەریاچەی ئەرجیش كە راوكردن تیایدا قەدەغەكراوە دەمێننەوە، هەروەها دەریاچەکە بە هاوارگەیەك بۆ ئەو كەسانە دادەندرێت كە ئارەزوو لە سروست دەكەن.

فۆتۆگرافەرانی سروشتیی بە پەرۆشەوە ئەو دیمەنە زۆر جوان و دڵڕفێنانەی كە فلامینگۆكان بە دەریاچەی ئەرجیش-یان بەخشیوە، دەگرن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın