
Diyarbakir
دیاربەکر - AA
دیاربەکر کە لەسەر رێگای کۆچی باڵندە کۆچەرەکانە لە وەرزی بەهاردا میوانداری جۆرەکانی باڵندەی راوکەر دەکات، لەوانەش باز.
خاکی ئانادۆڵو کە دەکەوێتە سەر رێگای ئەو کۆچەی ئەفریقا، ئەورووپا و ئاسیا دەگرێتەوە لە هەمان کاتدا، شوێنی مانەوە و زاوزێکردنی ژمارەیەکی زۆر لە جۆرەکانی باڵندەیە.
دیاربەکر کە یەکێکە لەو پارێزگایانەی دەکەوێتە سەر رێگای کۆچی باڵندەکان لە ئانادۆڵودا، لەم وەرزەدا میوانداری سەدان باڵندەی راوکەر دەکات لەوانە باز و هەڵۆ.
ژمارەیەک لە جۆرەکانی باڵندەی راوکەر لە ناوچە گوندەوارەکانی قەزای ئەرگانی، دیجلە و ئەغیل وێنە گیران.
ئەو باڵندە راوکەرانە کە لەسەر مشکی ناو کێڵگەکان، بۆق، خشۆکەکان و مێرووەکان دەژین، هەندێ جار بە دەستی مرۆڤ یان هۆکاری جۆراوجۆری سروشتی بریندار دەبن، هەندێک جاریش بەهۆی ئەو ماددە کیمیاییانەی لە کێڵگە کشتوکاڵیەکاندا بەکاردەهێندرێن لەناو دەچن.
لە ناوەندی رزگار و چارەسەکردنی ئاژەڵی کێوی دیجلە کە بە هاریکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پاراستنی سروشت و پارکە نەتەوەییەکانی سەربە وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستان لە دیاربەکر و زانکۆی دیجلە دامەزرێنراوە، ئەو باڵندە راوکەرە بریندار و نەخۆشانە چارەسەر دەکرێن.
جێگری بەڕێوەبەری ناوەندەکە، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. عەلائەددین کایا لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە کرد کە دۆڵی رووباری دیجلە رێگای کۆچی ژمارەیەکی زۆر باڵندەی راوکەرن وەک باز و هەڵۆ.
کایا باسی لەوە کرد کە هۆکاری زیاتر بینینی باڵندەکانی راوکەر لە کاتی کۆچدا زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ پێویستییان بە خواردن و هەموو هەوڵێکیشیان بەو ئاراستەیە، ئەوەشی خستەڕوو کە دەگونجێت رەوی باڵندەکان ژمارەیان لەنێوان ٥-٣٠ باڵندە بێت.
گوتیشی: ''لەم کاتەدا کاتێک قەرەباڵغی دروست دەبێت خەڵکی بێزاردەبن، هەندێک جار وابیر دەکەنەوە داگیرکەربن بەو هۆیەشەوە رەنگە هێرشیان بکەنە سەر، بە داخەوە هەندێک جار بە چەک هێرشیان دەکەنە سەر. هەندێک کەس راویان دەکەن بۆ ئەوەی ماڵییان بکەن. کاتێک ئەم جۆرە باڵندانە بە رەو هاتن هیچ جێگەی مەترسی و ترس نین، کاتێک رەوی باز دەبیندرێت لەبری ترس پێویستە دڵ خۆش بین. هۆکاری ئەوەی ئێرەیان هەڵبژاردووە هەستکردنە بە ئارامی و بۆ ئەوەیە لێرە خۆیان تێر بکەن، چونکە ئەم دوو شتە گرنگە بۆیان لە رێگەی کۆچیاندا. ئەمە نیشانەی ئەوەیە سیستمی ژینگەیی ئەو شوێنە باشە''.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. عەلائەددین کایا باسی لەوەیش کرد کە ساڵانە ٤٠-٥٠ باڵندەی بریندار یان ژەهراوی بوو دەهێنرا بۆ ناوەندەکەیان بەمەبەستی چارەسەرکردن، بەڵام ئەمساڵ تەنیا لە ماوەی ١٥رۆژدا ٢٥ باڵندەی جۆراوجۆریان بۆ
هێنراوە و چارەسەریان بۆ کردوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن