
Ankara
ئەنقەرە- AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە شانە نووستوەکانی فەتۆ لە ریزی هێزە وشکانییەکانی سوپای تورکیادا، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٣٤ سەربازی پلەدار دەرکرا.
نوسینگەی لێکۆڵینەوە لە تیرۆر سەربە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەنقەرە لە راگەیاندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەتۆمەتی ئەندامێتی لە شانە نووستوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٢ سەربازی پلەداری خانەنشین، یەک سەربازی پلەداری هەڵاتوو و ٢١ سەربازی پلەداری کارا دەرکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە تۆمەتبارەکان لەڕێی چەند هێڵێکی تەلەفۆنەوە پەیوەندییان بە بەرپرسەکانی فەتۆوە کردووە.
بەمەستی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەش زنجیرە ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا و ٢١ لە داواکراوەکان دەستگیرکران.