خوێندن بە زمانی کوردی لە قوتابخانەنەکانی تورکیا
دوای رگەیاندنی ناوەرۆکی پاکێچی دیموکراتیزاسیۆن، کورد دەتوانن بە زمانی خۆیان لە قوتابخانەکانی تایبەت بخوێنن و لە باخچەیەکی ساوایانی دیاربەکریش بێجگە لە زمانی تورکی دەست بە فێرکردن بە زمانی ئینگیلیزی و کوردی کرا.
دیاربەکر
دوای ئاشکراکردنی پاکێچی دیموکراتیزاسیۆن لەلایەن سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە؛ کورد لە تورکیا دەتوانن بە زمانی کوردی لە قوتابخانەی تایبەت بخوێنن و لەم بارەیەوە لە دیاربەکر لە باخچەیەکی ساوایان بە ناوی (ئوزگور چۆجوکدا) فێرکردن بە زمانی کوردی و ئینگیلیزی دەستیپێکرد.
بەرێوەبەری باخچەی ساوایان ئەسەر کارایەل بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی" ھەموو خێزانەکان دەیانەوێ بەشێویەکی باش منداڵەکانیان پەروەردە بکەن و داوا لە ئێمە دەکەن بێجگە لەتوکی، بە کوردی و ئینگیلیزیش وانەیان فێر بکەین.
ئاشکراشیکرد منداڵانی تورکیش داوایان لێ دەکەن کە زمانی کوردی فێری منداڵەکانیان بکەن و جەختی لەسەر پرۆگرامی فرەزمانی کردەوە و گوتی "سیستەمی خوێندن لە باخچەکەمان بۆتە جێگای گرینگیپێدانی دایک و باوکان ئەمەش جێگەی دلخۆشیە چونکە ھەر مندالێک لە تەمەنی ٦ سالیدا دەتوانیت زمانەکانی کوردی، تورکی و ئینگیلیزی فێر ببێت ھەربۆیەشە زۆربەی خێزانەکان ھەوڵ ئەدەن ناوی منداڵەکانیان لای ئیمە تۆمار بکەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن