خولوسی ئاكار: "وەڵامی پەیامەکەی شاناهان دەدینەوە"
ئاكار: - "په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بە وەکالەت، پاتریك شاناهان ئه‌نجام ده‌ده‌م". - "شێواز(ی په‌یامه‌كه‌ی شاناهان) گونجاو نه‌بوو له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی هاوپه‌یمانییەتی. له ئاماده‌كاریداین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی".

Ankara
گه‌به‌له - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند كه سبه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بە وەکالەت، پاتریك شاناهان ئه‌نجام ده‌دات.
ئاكار كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له حه‌وته‌مین لووتكه‌ی سێقۆڵی وه‌زیرانی به‌رگریی ئازه‌ربایجان، جۆرجیا و توركیا له شاری گه‌به‌له-یه له هۆڵی كۆڕوكۆبوونه‌وه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌لییێڤ له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانێكدا سه‌باره‌ت به‌و په‌یامه‌ی کە له لایه‌ن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بە وەکالەت، پاتریك شاناهان بۆی ره‌وانه كراوه گوتی: "وه‌ك ده‌زانن په‌یامێكی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بە وەکالەت، پاتریك شاناهان-م به ده‌ست گه‌یشتووه. به‌و شێوازه‌ی پێی نووسراوه وه‌ك چۆن هه‌ستیارانه وه‌ستاوه به‌رامبه‌ر رای گشتیی ئێمه‌ش به‌هه‌مان هه‌ستیارییه‌وه راده‌وه‌ستین. له په‌یامه‌كه‌دا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه خراوه‌ته روو كه له میانی هاوبه‌شێتی ستراتیجیدا به جۆرێك چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه كه هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی تیایدا پارێزراو بێت و باس له گرنگی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كان كراوه. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ستمان كرد ئه‌و شێوازه‌ی په‌یامه‌كه‌ی پێ نووسراوه له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی هاوپه‌یمانییدا ناگونجێت. له ئاماده‌كاریداین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی. له رۆژانی داهاتوودا ئه‌م وه‌ڵامه ده‌ده‌ینه‌وه به‌خۆی. له‌مباره‌یه‌وه داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له هه‌ماهه‌نگی. جگه له‌وه‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی ناتۆ له بڕۆكسل ده‌به‌سترێت و له‌وێ له‌گه‌ڵ شاناهان كۆده‌بمه‌وه".
- "چاوه‌ڕوانین به ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان هه‌ڵبستن"
خولوسی ئاكار ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا و گوتی: "له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بە وەکالەت، پاتریك شاناهان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام ده‌ده‌م. له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه و كۆبوونه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی دیكه‌دا تێڕوانین و داواكارییه‌كانی سوپای توركیا و كۆماری توركیا بۆ چه‌ندین جاری دیكه به‌ڕوون و راشكاوی ده‌خه‌ینه‌وه روو و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌وه به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی هاوپه‌یمانییەتی و هاوبه‌شێتی ستراتیجی. ئێمه تاكو ئێستا له ناتۆ به هه‌موو ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانمان هه‌ڵستاوین بێ كه‌موكوڕی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا. تا ئێستا گله‌یشییان نه‌بووه له‌مه. بۆیه ئێمه‌ش هه‌مان داواكاریمان له‌وان هه‌یه تاكو به ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان هه‌ڵبستن".