توركيا, جيهان, ژيان, archive

خاڵۆ رامیز کۆچی دوایی کرد

ئەکتەرو شانۆکارێکی ناوداری تورکیا بە ھۆی نەخۆشییەوە ل تەمەنی ٧٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

27.09.2013 - نوێکردنەوە : 27.09.2013
خاڵۆ رامیز کۆچی دوایی کرد

ئیستەنبول

ئەکتەر و شانۆکاری ناوداری تورکیا تونجەل کورتێز بە ھۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٧٧ ساڵی کۆچی دوایی کرد.

تونجەل کورتێز ساڵی ١٩٣٦ لە کۆجەلی لەدایکبووە، بۆ ماوەیەکی کورت لە زانکۆ بەشی یاسا و دواتر بەشەکانی فیلۆلۆژی، فەلسەفە، ھونەر و مێژووی دەرونناسی خوێندووە، بەڵام ھێچ کام لەم بەشانەی بۆکۆتا نەھێناوە.

لە قۆناخی خوێندندا کاری کردووە و لە ساڵی ١٩٥٩ لە شانۆگەری دۆرمەندا رۆلی بینیوە و بەمجۆرە دەستی بە کاری شانۆگەری کردووە.

کورتێز لە چەندین فیلمی سینەمایی، شانۆ و زنجیرەدرامادا وەکو ئەکتەر رۆڵی بینیوە، بە ھۆی نووسینی سیناریۆی فیلمی گول حەسەن ساڵی ١٩٨١ لە فێستیڤاڵی ئانتاڵیادا خەڵاتی ئاڵتوون پرتەقاڵ باشترین سیناریۆی فیلمی سینەمایی پێ بەخشراوە.

کورتێز لە زنجیرە دراماکانی (حاجی و عاسی) رۆلی سەرەکی ھەبووە، لە فیلمی سینەمایی (ئێشی چاو) رۆلی کەمال ئەفەندی و لە زنجیرە درامای (ئیزێل)یشدا رۆڵی رەمزی قەرەئەسکی گێڕاوە.

سەرەڕای ژمارەیەک خەڵاتی زۆری نەتەوەیی و نێونەتەوەیی، لە ٤٨مین فێستیڤاڵی ئاڵتوون پرتەقاڵ لە ساڵی ٢٠١١دا خەڵاتی شەرەفی ھەتاھەتایی پێ بەخشرا و لە زنجیرە درامای موحتەشەم یوزیڵدا رۆڵی شێخولئیسلام ئەبوسوود ئەفەندی گێڕاوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın