توركيا, عێراق

جێگری سەرۆکی ئاک پارتی سەردانی هەولێری کرد

Heman Hussein Yaseen  | 24.08.2025 - نوێکردنەوە : 25.08.2025
جێگری سەرۆکی ئاک پارتی سەردانی هەولێری کرد

Arbil

هەولێر - AA

بەیانی ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان و پەرلەمانتاری تورکیا لە بازنەی ئیستانبوڵ زافەر سراکایا سەردانی هەولێری کرد.

لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا، سراکایا سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن سەرۆکی فەرمانگە سەفین دزەیی پێشوازی لێکرا و گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێم کرا.

هەروەها جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) زافەر سراکایا سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و لەلایەن ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، هۆشیار زێباری، سیداد بارزانی و مەحموود محەمەد و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی زاگرۆس فەتاح پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوە.

دواتر سراکایا سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی کرد و لەلایەن ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، جوان ئیحسان و یوسف گۆران پێشوازی لێکرا.

پاشان زافەر سراکایا سەردانی کۆنسوڵخانەی گشتی تورکیای لە هەولێر کرد و زانیاری لەبارەی کار و چالاکییەکانی کۆنسوڵخانە وەرگرت و ستافی کۆنسوڵخانەی بەسەر کردەوە.

هەروەها جێگری سەرۆکی ئاک پارتی سەردانی قوتابخانەی نێودەوڵەتی مەعاریفی کرد و لە نزیکەوە بەشە جیاوازەکانی قوتابخانەکەی بەسەر کردەوە و زانیاری لەسەر ئاستی خوێندنی قوتابییان وەرگرت و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابییان خواست.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın