جلی کوردی ئافرەتان لە باشووری رۆژھەڵاتی ئانادۆڵو خواستی زۆری لەسەرە
- جلوبەرگی کوردی جلێکی تایبەتی کوردەوارییە، بەزۆری لە بۆنە و ئاھەنگەکاندا ئافرەتان لەبەری دەکەن بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژھەڵات و باشووری رۆژھەڵاتی ئانادۆڵو کە چەندین سەدەیە تایبەتمەندی خۆی لەو ناوچانەدا پاراستووە.

Hakkari
ھەکاری - AA
جلوبەرگی کوردی جلێکی تایبەتی کوردەوارییە، بەزۆری لە بۆنە و ئاھەنگەکاندا ئافرەتان لەبەری دەکەن بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژھەڵات و باشووری رۆژھەڵاتی ئانادۆڵو کە چەندین سەدەیە تایبەتمەندی خۆی لەو ناوچانەدا پاراستووە.
جلی کوردی بە چەندین دیزاینی جیاواز و سەرنجراکێش ھەمیشە بووەتە جێگەی خواست و داواکاری ئافرەتان و تاکو ئەمڕۆش بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن زۆربەی ئافرەتانی ناوچەکە لەبەردەکرێ.
بەم پێیەش بەرگدرووەکان سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ بەجێگەیاندنی داواکاریی کڕیاران کە بەزۆری ئاھەنگی ھاوسەرگیری و بۆنەکانی دیکەی دەیپۆشن.
سانیە شانلیک کە بەرگدووری جلی کوردییە، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ماوەی ١١ ساڵە جلی کوردی بە تایبەتی کراس و کەوێ دەدوورێت. گوتیشی: "ھەندێک جار خۆمان ئەو مۆدێلانە دەدوورین کە نەخشاندوومانە. لێرەدا چوار کەس کاردەکات. ئەگەر بڕینی پارچە قوماشەکان ئامادە بن ئەوا ھەر یەکەمان پێنج کراس دەدوورین. ئەگەر نەخشی تایبەتیش بێت ئەوا تەنھا دەتوانین سێ دانە کراس بدوورین. دوورینی کراسی کوردی بە نەخش و دیزاینی جیاواز کاتی زیاتری دەوێت و نرخەکەشی گرانترە. ئێمە کراس و کەوێی کوردی بە ٥٠-١٢٠ لیرە دەدوورین. کەمترین نرخی کڕینی کراس و کەوێ ١٥٠ لیرەیە و گرانترینیش لە نێوان ھەزارو ٥٠٠ تا ھەزارو ٦٠٠ لیرەیە. گەنجان تەنھا لە بۆنە تایبەتییەکانی وەک ئاھەنگیی ھاوسەرگیری لەبەر دەکەن بەڵام ئافرەتە بە تەمەنەکان لە نێو ماڵ شوێنەکانی دیکەش لەبەری دەکەن. بەشێکیان بەبەردەوامی لەبەری دەکەن و ئەمەش لە باوباپیرانمانەوە بۆمان ماوەتەوە".