تورکیا کاردانەوەی بەرامبەر بڕیاری ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە غەززە نیشاندا
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: "بەتوندترین شێوە ئیدانەی بڕیاری ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە غەززە دەکەین، کە قۆناغێکی نوێی سیاسەتی فراوانخوازی و جینۆساید پێکدێنێت".

Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سەبارەت بە بڕیاری حکوومەتی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە غەززە ڕایگەیاند: "بەتوندترین شێوە ئیدانەی بڕیاری ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە غەززە دەکەین، کە قۆناغێکی نوێی سیاسەتی فراوانخوازی و جینۆساید پێکدێنێت".
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژە بەوە کرد هەر هەنگاوێک حکوومەتە "بناژۆخواز (fundamentalist)"کەی (سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین) ناتانیاهو دژی فەڵەستینییەکان بینێت بۆ درێژەدان بە جینۆساید و فراوانکردنی داگیرکاری، زیانێکی قورس بە ئاشتیی و ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەگەیەنێت و، ناسەقامگیری ناوچەیی زیاد دەکات و قەیرانی مرۆیی قوڵتر دەکاتەوە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بەدیهاتنی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەماندا تەنیا بە پاراستنی یاسای نێودەوڵەتیی و پێشخستنی دیپلۆماسیی و پاراستنی مافە بنەڕەتیەکانی مرۆڤ دەبێت. پێویستە ئیسرائیلی داگیرکەر دەستبەجێ پیلانەکانی جەنگ ڕابگرێت و ئاگربەست لە غەززە قبوڵ بکات و دەست بە دانوستانەکانی چارەسەری دوو دەوڵەتی بکات. بە مەبەستی ڕێگریی کردن لە جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە کە بەوێرانکردنی غەززە ئامانج لێی بەزۆر کۆچ پێکردنی فەڵەستینییەکانە لە خاکی خۆیان، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دەکەین بەرپرسیارێتییەکانی جێبەجێ بکات، داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەکەین بڕیاری پابەندکار دژی ئەو کردانەی ئیسرائیل دەربکات کە دژی یاسای نێودەوڵەتیی و بەها مرۆییەکانن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن