تورکیا.. فستیڤاڵی باشترین کۆتر
لە شاری ئۆسمانیەی تورکیا ھەشتەمین فێستیڤاڵی ھەڵبژاردنی باشترین کۆتر بەڕێوەچوو.
ئۆسمانییە
رێکخراوی کۆتربازانی تورکیا لە شاری ئۆسمانییە - باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا ھەشتەمین فستیڤاڵی ھەڵبژاردنی باشترین کۆتری بەڕێوە برد.
لە پێشبڕکێی ئەو فێستیڤاڵەدا بە گشتی ٢٢٠ کۆتر لە شەش پارێزگای تورکیاوە بەشدارییان پێکراوە و حەوت جۆر کۆتر دەخرێنە پێشبڕکێوە.
هاکان تونجەر سەرۆکی کۆمیتەی ئامادەکاریی فێستیڤاڵ گوتی:" لە جۆرەکانی ساری مەڤەردی، کارا موسەڤیت، زرھلی شامی، ئیسپیر، ساری ئالاجا بەغدادی، کەرە کویروک فیتیلی و کەرە ناکیشلی، باشترین جۆر لە لایەن لیژنەی داوەریی دەستنیشان دەکرێن."
بەھۆی بەرزی ئاستی بەشداربووان، رێکخراوی کۆتربازانی تورکیا مانگی داھاتوو فێستیڤاڵێکی دیکە ساز دەکاتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
