تورکیا بانگهشەیەک سەبارەت به S-400 بەدرۆدەخاتەوە
یاڤوز سه‌لیم كران سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌شانه‌ی کە باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مریكا تا سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران واده‌ی بۆ توركیا داناوه له‌باره‌ی كڕینی سیستمی S-400 رایگه‌یاند "به فه‌رمی شتێكی له‌و شێوه‌یه‌مان ئاراسته نه‌كراوه".
Washington DC
واشنتۆن - AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، یاڤوز سه‌لیم كران سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌شانه‌ی کە باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مریكا تا سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران واده‌ی بۆ توركیا داناوه له‌باره‌ی كڕینی سیستمی S-400 رایگه‌یاند "به فه‌رمی شتێكی له‌و شێوه‌یه‌مان ئاراسته نه‌كراوه".
یاڤوز سه‌لیم كران به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی دیداره‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی زانكۆی ئاڵتنباش و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ده‌ره‌كییه‌كان و ئاسایشی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، پرۆفیسۆر دکتۆر جاغری ئه‌رهان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی CNN تورك، بۆرا بایراكتار له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنكارانی تورك كۆبووه‌وه.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، یاڤوز سه‌لیم كران له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی له میدیای ئه‌مریكادا باس له‌وه ده‌كه‌ن کە ئه‌مریكا تا سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران واده‌ی بۆ توركیا داناوه له‌باره‌ی كڕینی سیستمی S-400 گوتی: "به فه‌رمی شتێكی له‌و شێوه‌یه‌مان ئاراسته نه‌كراوه. ئه‌مریكا له مانگی ئاداردا داواكارییه‌كانی پێشووتری نوێكرده‌وه له باره‌ی پاتریۆته‌وه كه دڵنیایی نه‌دا به ئێمه. پێمانوایه لێره‌دا ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست بێت".
یاڤوز سه‌لیم كران باسی له‌وه كرد كه توركیا له‌باره‌ی S-400 هێشتا له‌سه‌ر بڕیاری خۆیه‌تی و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بابه‌تی S-400 ئیدی رێككه‌وتنێكه ته‌واوبووه و شاره‌زایانیان له‌باره‌ی سیستمی S-400وه ده‌ستیان به مهشقكردووه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن