 
                ئیستانبوڵ
سەرۆكی یانەی گالاتەسەرای توركیا باس لە هێنانی میسی و نەیمار دەكات.
دورسون ئۆزبەك سەرۆكی یانەی گالاتەسەرای لەمیانی بەشداری كردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی گالاتەسەرای سپۆرت دا ئاماژەی بە چەندی گۆڕانكاریەكی نوێ كرد لەناو یانەكەیدا و داواشی لەهاندەران كرد كە كەمێك ئارام بگرن لەبەرامبەر ئەو گۆڕانكاریانەی بەهێواشی بەڕێوەدەچن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان بە ئارامی مامەڵە و بە وردی چاودێری قۆناغەكە دەكەن، هەروەك راشی گەیاند كە لە پرسی گواستنەوەی پۆدۆلسكیدا هەموولایەك بینی كە ماوەیەكی زۆر چاودێریمان كرد، دواتر بۆ گواستنەوەی پەلەمان نەكرد.
دورسون ئۆزبەك گوتی: "یانەی گالاتەسەرای یانەیەكی بەناوبانگە و ژمارەیەكی زۆر ئەستێرەی بەناوبانگی تێدایە لەوانە ژمار ١٠ی ئەڵمانیا و هۆڵەندا، دواتر دوو ژمارە ١٠ دەمێنێتەوە، كە ئەوانیش میسی ئەرجەنتینی و نەیماری بەرازیلییە، پێدەچێت ئەوانیش لە قۆناغی داهاتوودا بكەینە یاریزانی ژمارە ٣ و ٤ ی یانەی گالاتە سەرای".
 
             
