توركيا.. ٦١ هەزار و ٤٠٠ حاڵهتی تووشبوون و ٢٩٧ گیانلهدهستدان به كۆرۆنا تۆماركرا
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٣١٨ هەزار و ٢١٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٦١ هەزار و ٤٠٠ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ دەرچووە و ٢٩٧ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٣١٨ هەزار و ٢١٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٦١ هەزار و ٤٠٠ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ دەرچووە و ٢٩٧ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣١٨ هەزار و ٢١٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٦١ هەزار و ٤٠٠ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ دەرچووە و ٢٩٧ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٨٤٥ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی ٥٤ هەزار و ٨٩٤ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ سێ مليۆن و ٥٣٥ هەزار و ٤٠ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٤٢ مليۆن و ٨٢٨ هەزار و ١٢٢ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە چوار مليۆن و ٨٦ هەزار و ٩٥٧ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٣٥ هەزار و ٣١ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە سێ هەزار و ٨٠ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٣ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٦،٧ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٨،٨ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٤،٩یه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن نۆ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩یه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن