توركيا, کۆڤید- ١٩

توركيا.. ١٧٦ هەزار و ٩٦٥ تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، له ‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٤٣ كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

Burcu Çalık Göçümlü  | 02.07.2020 - نوێکردنەوە : 03.07.2020
توركيا.. ١٧٦ هەزار و ٩٦٥  تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، له ‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٤٣ كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ٢٠٢ هه‌زار و ٢٨٤ حاڵه‌ت و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ پێنج هه‌زار و ١٦٧ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.

وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا"ی بڵاوكرده‌وه‌ كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له‌توركیا لەخۆده‌گرێت.

بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٤٩ هەزار و ٧١٤ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. دەرەنجام، هەزار و ١٨٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.

بەپێی ئامارەكان، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٤٣ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ١٧ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، سێ مليۆن و ٤٨٣ هەزار و ٦٧٧ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٠٢ هەزار و ٢٨٤ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە پێنج هەزار و ١٦٧ حاڵه‌ت.

كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، هەزار و ٦٧ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسە دەدەن ٣٧٢ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووه‌تە ١٧٦ هەزار ٩٦٥ نەخۆش.

- "بۆ ماوەى دوو ڕۆژە لە پارێزگاكانى بوردوور و گوموشهانە حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆمارنەكراوە"

وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "بۆ ماوەى دوو ڕۆژە لە پارێزگاكانى بوردوور و گوموشهانە حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆمارنەكراوە. ئيستانبوڵ، ئەنقەرە، عەنتاب، قۆنيا و بوڕسا ئەو پێنج پارێزگايەن كە زۆرترين حاڵەت تیایاندا تۆماركراوە. ئەو ديمەنانەى كە تەندروستى كۆمەڵگە دەخاتە مەترسييەوە زياددەكات: ئەمڕۆ، هەواڵى سفربوونى دوورەپەرێزى كۆمەڵايەتى لە نێوان سەرنشينى ئامرازێكى گواستنەوە لە مێدياكاندا بڵاوببوەوە".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن