توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

توركيا.. هەشت هەزار و ١٠٤ حاڵه‌تی تووشبوون و ٧٨ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

لە تورکیا لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١١٨ هەزار و ٨١٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەشت هەزار و ١٠٤ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه‌ و ٧٨ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

Yasemin Kalyoncuoğlu  | 22.02.2021 - نوێکردنەوە : 23.02.2021
توركيا.. هەشت هەزار و ١٠٤ حاڵه‌تی تووشبوون و ٧٨ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١١٨ هەزار و ٨١٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەشت هەزار و ١٠٤ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه‌ و ٧٨ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له ‌توركیا لەخۆده‌گرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه‌ بڵاوكرايەوە.

بەپێی خشتەكە، ١١٨ هەزار و ٨١٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەشت هەزار و ١٠٤ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه‌ و ٧٨ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٦٢٣ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.

هەر بەپێی خشته‌كه‌، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی پێنج هەزار و ٦٩٠ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووه‌وه‌كان بۆ دوو مليۆن و ٥٢٩ هەزار و ٤٥٠ كه‌س بەرزبوويەوە‌.

بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٣٢ مليۆن و ٤٣٦ هەزار و ٩٩٨ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٦٤٦ هەزار و ٥٢٦ حاڵه‌ت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٨ هەزار و ١٣٨ حاڵه‌ت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ١٨٩ نەخۆشن.

بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٢ بووه‌. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٨،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٦٠،٣ـه، رێژەى پڕبوونى قه‌ره‌وێڵه‌كانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٠،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن هه‌شت كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın