توركيا.. دوو هەزار و ١٧ حاڵەتی تووشبوون و ٧٢ گيانلەدەستدان به كۆرۆنا تۆماركرا
ژمارەى ئەو نەخۆشانەى دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە بووە هەزار و ٧٤٤، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، هەزار و ٢٩٧ تووشبووی کۆرۆنا چاكبوونەتەوە، كۆى گشتیى ٣١٤ هەزار و ٣٩٠ تووشبوو لە ڤایرۆسەکە چاكبوونەتەوە.

Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا دوو هەزار و ١٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٧٢ كەسی دیکە بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١١٢ هەزار و ٢١٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام، دوو هەزار و ١٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٢ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٢٩٧ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٣١٤ هەزار و ٣٩٠ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٣ مليۆن و ٢١٧ هەزار و ٨٨٨ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٦١ هەزار و ٨٠١ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە نۆ هەزار و ٧٩٩ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٣٧ هەزار و ٦١٢ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٧٤٤ نەخۆش.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٥،٦ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان سەدا ٤٨،١ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان سەدا ٦٥،٢ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد سەدا ٣٢،١ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٧،٥ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن سەدا ٩٩،٦يـه.
- "گۆڕينى ئەم ئاراستەيە بەدەست خۆمانە".
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان، رايگەياندووە: "ئەمڕۆ دوو هەزار و ١٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە. ژمارەى ئەو نەخۆشانەمان كە دۆخيان ناجێگيرە و ژمارەى نەخۆشە چالاكەكانمان بەردەوامە لە هەڵكشان. گۆڕينى ئەم ئاراستەيە بەدەست خۆمانە. ئەوەى لە بەرەنگاربوونەوەكەمان براوەمان دەكات رێز لە يەكگرتنە و پێكەوە پابەندبوونە".