ترەمپ: "کاری ھاوبەشی ھەردوو وڵات دەبێتە رزگارکردنی گیانی سەدان ھەزار ھاووڵاتی لە سووریا"
سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە شاری ھەلسینکی پایتەختی فینلەندا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشی رێکخرا.
Istanbul
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە شاری ھێلسینکی پایتەختی فینلەندا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشی رێکخرا.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا لە بەرامبەر داعش گوتی: " بەھۆی بەرەنگاری سەرکەوتووانەی ئێمە لە دژی داعش، رێگە نادەین ئێران سوود لە گۆڕەپانەکە وەربگرێ".
دۆناڵد ترەمپ لەبارەی قەیرانی سووریا گوتی: "قەیرانی سووریا زۆر ئاڵۆزە، بەڵام کاری ھاوبەشی ھەردوو وڵات دەبێت رزگارکردنی گیانی بە سەدان ھەزار ھاووڵاتی لەو وڵاتە".
لەلایەکی دیکەش سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین رایگەیاند کە رووسیا دەستی لەکاروباری ئەمریکا وەرنەداوە و گوتیشی: "رووسیا ھیچ کاتێک دەستی لەکاروباری ئەمریکا وەرنەداوە بە تایبەتی لە قۆناغی ھەڵبژاردن، ھەرگیز ئامادەکاری بۆ دەستێوەردان ناکات".
سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ زیاتر راشیگەیاند کە ئەم کۆبوونەوەیە بووەتە یەکەم ھەنگاوی ئاسایبوونەوەی پەیوەندی ھەردوو وڵات.